جووڵه‌ی زیاتر لە هەزار شه‌ڕڤانی کورد لە ڕەقەوە بەرەو عەفرین

کاناڵی سی ئێن ئێن لە زاری بەرپرسانی کورد و ئەمریکایی لە سووریا ڕایگەیاند کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە هەزار هێزی کورد لە شاری ڕەقە بەرەو بەرەکانی شەڕ لە عەفرین ڕۆیشتوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، چەند بەرپرسێکی کوردی سووریا ڕایانگەیاند کە ئەگەر هێرشەکانی تورکیا درێژەی ببێت ناچار دەبن هێزەکانی خۆیان لە ڕەقە و دەیرەزوور بەرەو بەرەکانی شەڕ لە عەفرین بکشێننەوە.

سی ئێن ئێن ڕایگەیاند کە تاکوو ئێستە زیاترلە هەزار هێزی کوردی سووریا لە ڕەقەوە بەرەوعەفرین رۆیشتوون، چەند فەرماندەیەکی ئەمریکایی نیگەرانی خۆیان لەم بابەتە ڕاگەیاندووە کە ئەم بابەتە ببێتە هۆی سەرهەڵدانەوەی داعش.

فەرماندەکانی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە کە ڕەنگە تورکیا هێرشی زیاتر بکاتە سەر عەفرین و هێزە کوردییەکان زیاتر ناچار بن ناوچەکه‌ چۆڵ بکەن.

News Code 16794

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 4 =