بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی نووسینگەی نوێنەرایەتی خۆڕاگەی ئیسلامی نۆجەبا لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی "الفرات" وێرای ڕاگەیاندنی پاڵپشتیی فەرمیی بۆ پلانێکی وردبینانە لە لایەن عێراقەوە سەبارەت بە دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکی لەو وڵاتە، خوازیاری دیاری کردنی پلانێکی وردبینانە لە لایەن بەغداوە بۆ وەدی هێنانی ئەو داخوازییە بوو.
نەسر شمری لە وەڵامی پرسیار لە نەبوونی زەروورەتی مانەوەی گرووپگەلی خۆڕاگری پاش شکستی داعش، ئاماژەی بە درێژەی هەڕەشەکانی ئەو گرووپە تیرۆریستی – تەکفیرییە و داگیرکاریی ئەمریکا دا و ڕایگەیاند: بەر لە داگیرکرانی مووسڵ لە لایەن داعشەوە زیاتر لە ٥٦٠٠ هێزی ئەمریکی و لەوان هێزەکانی پاریزەری باڵویزخانە لە بەغدا ئامادە بوونە، بەڵام کاتێک کە سێ پارێزگای بەغدا لە لایەن داعشەوە داگیر کرا، تەنانەت گولەیەکیان نەتەقاندەوە و لەو ساڵەوە تا ٢٠١٦ زیاتر لە ٣٧٠٠ سەربازی دیکەی ئەمریکیش هێنراونەتە ئەم وڵاتە و ئێستا ٩ هەزار سەربازی ئەمریکی لە خاکی عێراقدان.
شمری بە ئاماژە بە بوونی ۱۳ بنکەی هاوبەشی ئەمریکی لە عێراقدا، جەختی کرد: حسێبی ئێمە لە گەڵ ئەمریکادا یەکلا نەبۆتەوە و نابێت و هیچکات جەنایەتەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەماندا لە بیر ناکەین.
Your Comment