دیداری سەید عەمار حەکیم لە گەڵ باڵوێزی ئیتالیا لە عێراق

سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق لە گەڵ برۆنۆ ئانتۆنیۆ باسکۆینۆ باڵوێزی ئیتالیا لە عێراق دیدار و وتووێژی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نووسینگەی میدیایی  حیکمەی نیشتمانی، سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق لە گەڵ برۆنۆ ئانتۆنیۆ باسکۆینۆ باڵوێزی ئیتالیا لە عێراق دیدار و وتووێژی کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ئەو دیدارەدا حەکیم بە وتنی ئەوەی کە بە داهاتووی عێراق گەشبینە، ئاشکرای کرد: هاوپەیمانییە نیشتمانییەکان دەبنە هۆی ئەوەی کە لە هەڵوێستگ رتنە هۆزی و خێڵەکیکان بچنە سەرترەوە و ئەمە دەبێتە هۆی پێکهێنانی حکومەتێک بە زۆرینەی دەنگەوە.

ناوبراو وتیشی دەنگی خەڵکی عێراق لە داهاتوودا بە میانەڕەوی دەبێت و هەڵبژاردنەکان بۆ ئێمە گرنگایەتی زۆری هەیە چونکوو بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکان دەبێت ەهۆی پتەو بوونەوەی دیمۆکراسی لە عێراق.

لە ئەو دیدارەدا هەروەها دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنیەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەسەندنی پێوەندیەکانی بەغدا و ڕۆم لێک درایەوە.

News Code 16762

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =