سنووری سەیرانبەندی بانە لەگەڵ وڵاتی عێراق داناخرێت

نوێنەری خەڵکی سەقز و بانە لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بە ئاماژە بە داخرانی هەندێ لە رێڕەوە سنوورییەکانی وڵات، وتی: بە بەدواداچوونی بەردەوام، داخرانی سنووری سەیرانبەندی بانە لەگەڵ وڵاتی عێراق هەڵوەشاوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، موحسن بیگلەری پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی پرۆژەی ئاوی شاری بانە، وتی: شاری بانە و بەنداوی ئەم شارە کێشەی ئاویان بوو و ئەم شارە پێویستی تایبەتی بە ئەم پڕۆژە بوو.

 بیگلەری ڕایگەیاند: ئەم پڕۆژە لە پەسەندکراوەکانی سەفەری ڕێبەری بووە.

نوێنەری سەقز و بانە وتیشی: بەنداو دروست کردن کارێکی زۆر گرینگە کە بە دژواری مۆڵەتی وەردەگیردرێت بەڵام  هەوڵی زۆرمان داوە کە بەنداوی کانی گویژان و بەنداوی چۆمانی بانە بە بودجەی ساڵی داهاتووی ئەم شارەش زیاد کراوە.

ڕاشیگەیاند کە بودجەیەکی ۱۰۳ میلیاردی دراوەتە نوێنەرانی پارێزگای کوردستان کە لەم ڕێژەیە ۲۴ میلیارد تمەنی پشکی بانە و  سەقز بووە.

 لەم ۲۴ میلیاردە ۱۵ میلارد تمەنی بۆ ڕێگای بانە بەرەو سەردەشت و سەقز خەرج دەکرێت.

 وریشی: لە داهاتوودا هەندێ ڕێڕەوی سنووری لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا دادەخرێت بەلام سنووری سەیرانبەندی بانە لەناو ئەو سنوورانەدا نییە وداناخرێت.

News Code 16750

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =