ده‌ستگیریی ۴ هه‌زار چه‌کداری داعشی له‌ هه‌رێمی کوردستان

به‌رپرسێکی باڵای هه‌رێمی کوردستان له‌ ده‌ستگیری ۴ هه‌زار داعشی هه‌واڵی داوه‌ که‌ هێزی بیانیشیان تێدایه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ سپۆتنیک، به‌رپرسێکی باڵای هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاندووه‌ ۴ هه‌زار داعش ده‌ستگیر کراو له‌ هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه‌ که‌ ۲ که‌سیان چه‌کداری بیانین.

له‌و راپۆرته‌دا هاتووه‌ که‌ ئه‌و دوو چه‌کداره‌ بیانییه‌ ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی وڵاته‌کانیان کراونه‌ته‌وه.

دیندار زێباری، بەرپرسی لیژنەی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: له‌ ساڵی ۲۰۱۴ تاکوو ساڵی ۲۰۱۷ هێزه‌ ئه‌منییه‌کان و پێشمه‌رگه‌کان نزیک به‌ ۲۵۰۰ هێزی سه‌ر به‌ داعشیان ده‌ستگیر کردووه‌ و به‌ ده‌ستپێکردنی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی حه‌ویجه‌ ۱۰۰۰ داعشی خۆیان به‌ده‌ستی پێشمه‌رگه‌وه‌ داوه‌ و ۳۵۰ که‌سیشیان له‌ که‌رکووک ده‌ستگیر بوونه.

News Code 16735

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =