ئاژانسی مێهر، به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی - فاتمه محه‌مه‌دی پور: سوپای تورکیا لە ٣٠ی بەفرانبارەوە ئۆپەراسیۆنی چڵی زەیتوونی لە شاری عەفرین لە باکووری سووریا دەست پێکردووە. ئەو ئۆپەراسیۆنە هەر لە دەسپێکەوە بەرەوڕووی کاردانەوەی جۆراوجۆر لە لایەن وڵاتانەوە بووە.
لە کاتێکدا کە باڵوێزی تورکیا لە ئێران ڕایگەیاند کە ئەنقەرە کۆنسوڵخانەی سووریا لە تورکیای سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی عەفرین ئاگادار کردبووەوە، بەڵام بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریای ئەو هێرشەی بە دەستدرێژکاریی ئاشکرا زانیبوو و وتبووی: دەستدرێژکاریی دڕندانەی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین درێژەی هەمان سیاسەتی تورکیا بۆ پاڵپشتی کە تیرۆریزم و گرووپە جۆراوجۆرە تیرۆریستییەکان هەر لە رۆژی یەکەمی قەیرانی سووریایە.
کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لە ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا کە لە لایەن وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە دەرکراوە، وێرای داکۆکی بۆ ڕێزنان لە سه‌روه‌ریی خاکی سووریا، هیوای خواست کە ئەو ئۆپەراسیۆنە بە زووترین کات کۆتایی پێبێت.
تورکیا پاگه‌نده‌ی کردووه که ئه‌م هێرشه به پاراستنی سنووره‌کانیه‌تی، به‌ڵام ڕوون نییه که تورکیا بۆ چی له دوای داگیر کردنی عه‌فرینه و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه له‌گه‌ل جێفری لۆفر، مامۆستای زانکۆی کنتیکتی ئه‌مریکامان ئه‌نجام داوه که پێشکه‌ش ده‌کرێت.
* هۆکارەکانی تورکیا بۆ هێرش کردنە سەر کانتۆنی عەفرینی سووریا چین؟
ئه‌ردۆغان ۱۳ی ژانڤییه کاتێک ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که ۳۰ هه‌زار هێزی سنووره‌وانی بۆ سووریا دروست ده‌کات، نیگه‌رانی خۆیی له‌م کاره ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند که ئه‌وه سوپای کورده و ئه‌مه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئه‌نقه‌ره دروست ده‌کات و قبوڵی ناکه‌ن. ئه‌وه ڕایگه‌یاند که یه‌په‌گه لقی سه‌ربازی په‌که‌که‌یه له سووریا و ناتوانن ئه‌م شته قبوڵ بکه‌ن و هه‌ر به‌م بیانۆیه تورکیا هێرشی کرده سه‌ر عه‌فرین و ویستی به ههنگاوێکی ده‌ست پێشهخرانه سیاسه‌ته‌کانی خۆی له باکووری سووریا جێبه‌جێ بکات.
* ئامانجە ژێئۆپۆلیتیکییەکانی تورکیا لە هێرش بۆ سەر ئەو ناوچەیە چین؟
له ڕووی ژئۆپۆلیتیکییهوه کوردی سووریا و هاوپه‌یمانه‌کانیان، واتا هێزه‌کانی دیموکڕاتیکی سووریا ناوچه‌یه‌کی به‌رفراوانی باکووری سووریایان کۆنترۆڵ کردووه که که گرنگی زۆری بۆ تورکیا هه‌یه و ئه‌نقه‌ره به ناوچه عه‌ره‌به‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ده‌لکێنێت. ئه‌نقه‌ره له جێگیر بوونی ده‌سه‌ڵاتێکی کوردی دیکه له‌م ناوچه‌یه له ژێر کۆنترۆڵی یه‌په‌گه و سه‌ده‌ف ترسی هه‌یه، به تایبه‌ت که ده‌ڵێت ئه‌م هێزانه سه‌ر به په‌که‌که‌ن.
* ئەردۆغان ڕایگەیاند کە ئامانجی لەو هێرشە داگیرکردنی خاکی سووریا نییە، ئایا تورکیا پاش ئەنجامدانی ئەو ئۆپەراسیۆنە لە خاکی سووریا دەچێتە دەر؟
من لام وایه تورکیا له‌م بابه‌ته مه‌ترسی هه‌یه که ببێته هێزێکی داگیرکا‌ر به‌ڵام ده‌یه‌وێت ناوچه‌که‌ش کاریگه‌ری له سه‌ر هه‌بێت. به‌و پێیه‌ی که ڕووسیا هاوکاری حکومه‌تی ئه‌سه‌د ده‌کات، تورکیا ده‌بێت هۆشی ببێت که هێرش بۆ سه‌ر عه‌فرین وه‌ک داگیر کرندی به‌شێک له خاکی سووریا له لایه‌ن ده‌میشقه‌وه ناو نه‌برێت. ئه‌گه‌رچی ده‌میشق به پێی پێویست له شه‌ڕی دژ به داعش هاوکاری باشی کردووه، به‌ڵام ئه‌سه‌د هاوکات له لاواز بوونی یه‌په‌گه و سه‌ده‌فیش له سووریا پێشوازی ده‌کات.
* بۆچی کۆمەڵگای جیهانی بە نیسبەتی ئەو هەڵمەتەی ئەنقەرە، هەنگاوێکی گونجاوی بۆ ئیدانەکردنی ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە ناوچەی عەفرین نەگرتۆتە بەر؟
کێشه‌ی سه‌ره‌کی که یه‌په‌گه که ناتوانێت پشتیوانی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ داگیرکارییه‌که‌ی تورکیا به ده‌ست بێنێت ئه‌مه‌یه که تورکیا ئه‌ندامی ناتۆیه و هاوپه‌یمانه ئه‌ورووپاییه‌کان و ئه‌مریکا نایانه‌وێت به‌رژوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره بکه‌وێته مه‌ترسییه‌وه. بێجگه له‌مه تورکیا بیانۆی په‌یوه‌ندی نێوان یه‌په‌گه و په‌که‌که‌ی هه‌یه و وه‌ک دیاریشه ڕووسیا و حکومه‌تی سووریا له ڕواڵه‌ت گڵۆپی سه‌وزیان بۆ ئه‌م هێرشه‌ی تورکیا ڕۆشن کردووه، ئه‌مانه بووه‌ته هۆی ئه‌وه که کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له ئاست ئه‌م هێرشه‌ی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین وه‌ک پێویست بکات نه‌یه‌ته ده‌نگ.
بۆچوونی ئێوە