هاوکارییه‌ ئابوورییەکانی تاران – بەغدا ده‌بێ زیاتر په‌ره‌بسێنێت

باڵوێزی پێشووتری ئێران وتی: ئێمە ئەبێ هاوکارییه‌ ئابوورییەکانمان لە وڵاتانی درواسێ له‌ یه‌کمایه‌تیدا دابنین و بتوانین بە پلانڕێژییەکی جیدیترەوە هاوکارییە ئابوورییەکانمان لە گەڵ عێراق بەرز بکەینەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی سیاسەت، موحمەد مەهدی مەلکی: بە پێی گرنگایەتی و هەستیار بوونی گۆڕانکارییەکانی وڵاتی درواسێی ئێران، واتا عێراق و بە لەبەرچاو گرتنی هه‌ندێ خاڵ وەکوو یەکمایەتی بە پەرەپێدان بە پێوەندییەکان لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ لە سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەبوونی هاوبەشی فەرهه‌نگی، سیاسی، ئایینی و مێژوویی دوو وڵاتەکە، سەبارەت بە دوایین دۆخی سیاسی و ئەمنیەتی عێراق پاش داعش لە ئەو وڵاتە لە وتووێژێکی شرۆڤەییدا لە گەڵ حەسەن کازمی قومی باڵوێزی پێشووتری ئێران لە عێراق ئەو بابەتەمان لێک داوەتەوە.

کازمی قومی لە ئەو وتووێژەدا بە وتنی ئەوەی کە یەکێک لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی عێراق لە ئێستادا ئەوەیە کە پارتە سیاسیەکان لە بیری کێبڕکێ لە گەڵ یەکتر و دەست خستنی بەشی زیاتر لە پەڕلەمان و دوابەدوای ئەوە لە دەوڵەتن، ئاشکرای کرد: لە ئەم هەڵبژاردنەدا، هیچ لایەنێکی سیاسی لە گەڵ هەڵبژاردن دژایەتی نیە و بەڵکوو کەشێکی قورسی کێبڕکێی زاڵە کە لەم پێوەندیەدا ڕێژەی فراکسیۆنە جیاوازە سیاسیەکان ئەو بابەتە پشت ڕاس دەکەنەوە.

ئێوە هه‌ڵوێست گرتنی هه‌ندێ لە نەیارانی عێراق بۆ حەشدی شەعبی وەکوو یەکێک لە هێزەکانی بەرخۆدان لە عێراق چۆن لێک دەدەنەوە؟

یەکگرتوویی دەوڵەت- نەتەوە لە عێراق و پێکهێنانی هێزی خۆجەیی، پاڵپشتی هەمەلایەنەی مەرجەعیەتی ئەو وڵاتە تا ئەو جێگایە کە ڕایگەیاند هەر کەس لە ڕێگای بەربەرەکانێ لە گەڵ داعش بکوژرێت شەهید دێتە ئەژمار و ئەمەش فتوایەکی مێژوویی لە لایەن مەرجەعیەتی عێراقەوە بوو کە بووە هۆی یەکگرتووەیی زیاتری دەوڵەت-نەتەوە لە عێراق.

لە باری ئەمنییەوە، عێراق لە چ دۆخێکدایە؟

لە باری ئەمنییەوە ئەمڕۆکە تیرۆریزم تووشی لاوازیەکی توند هاتووە و بەرەی گرووپی تیرۆریستی داعش و گرووپە توندڕەوەکانی تر تووشی لاوازیەکی توند هاتوون و چی دیکە هیچ ناوچەیەکی لە کۆنترۆڵدا نییە.

دەوری ئێران لە شەڕ دژی تیرۆریزم لە عێراق بە چ شێوەیەک بوو؟

هاوکاری چڕوپڕی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتی عێراق  لە شەڕ دژی تیرۆریزم لە نێوان دەوڵەت و هێزەکانی بەرخۆدانی ئەو وڵاتە باش ڕەنگی داوەتەوە. چوونی ئێمە بۆ ناو جەرگری شەڕ لە عێراق لە چوارچێوەی داخوازی شەرعی و یاسایی دەوڵەتی ئەو وڵاتە بووە.

دۆخی سیاسی ئێستای عێراق بە چ شێوەیەکە و هەڵبژاردنەکانی پەڕلەمانی عێراق چۆن دەبینن؟

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە یەکێک لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی عێراق لە ئێستادا ئەوەیە کە پارتە سیاسیەکان لە بیری کێبڕکێ لە گەڵ یەکتر و دەست خستنی بەشی زیاتر لە پەڕلەمان و دوابەدوای ئەوە لە دەوڵەتن، ئاشکرای کرد: لە ئەم هەڵبژاردنەدا، هیچ لایەنێکی سیاسی لە گەڵ هەڵبژاردن دژایەتی نیە و بەڵکوو کەشێکی قورسی کێبڕکێی زاڵە کە لەم پێوەندیەدا ڕێژەی فراکسیۆنە جیاوازە سیاسیەکان ئەو بابەتە پشت ڕاس دەکەنەوە.

لە کەشی سیاسی عێراق، تۆمەت لێدانی گرووپە سیاسییەکان بە یەکتر زۆر کەمتر بووەتەوە و نیشانی دەدات عێراق کە ئەزموونێکی کەمی دیمۆکراتیکی هەیە خەریکە پوختەتر دەبێت و ئەمەش دەتوانین لە هەڵسوکەوتی لایەنە سیاسیەکان تێبگەین.

نەیارانی عێراق بە چ ئامانجێکەوە خەریکی دروست کردنی ده‌نگۆ بۆ گرووپە شیعەکانن؟

دوژمنانی عێراق بەدوای ئەوەن کە دوو ئامانج لە بەرانبەر گرووپە شیعەکانی عێراقەوە ببەنە پێشەوە بە شێوەیەک کە یەکەم ئەوان سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران نیشان دەدەن و ئەوەی کە سەربەخۆ نین و ئامانجی دووهەم ئەوەی کە بەدوای لاواز کردنەوەی پێگەی کۆماری ئیسلامین لە ئەو وڵاتە.

بەرژەوەندی ئێران لە عێراقێکی دیمۆکراتیک، سەقامگیر و ئەمنە و ئێمە هیچ نیگەرانیەکمان لە ئەوە نییە کە چ لایەنێک لە عێراق دەسەڵات بگرێتە دەستەوە.

هاوکاری بازرگانی- ئابووری نێوان ئێران ق عێراق بە پێی بەستێن و تواناکانی دوو وڵاتەکە کەمە و بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی دانوستانە بازرگانییەکانی نێوان دوو ولاتەکە پیوستمان بە هاوکاری و بڕیاری جیدی دوو لایەنەکە هەیە. بڕێ کێشە لە انوخۆی عێراق هەیە بۆ نموونە تێچووی بردنی کاڵا بۆ ناو ئەو وڵاتە ئەبێ کەم بکرێتەوە و لە لایەکی تریشەوە لیژنەی گەشەی ئابووری ئێمە بەهێزتر کار بکات و ئەبێ ئێمە کاری ئابووری لە گەڵ وڵاتانی دراوسێی خۆمان لە یەکمایەتییەوە دابنێین و لە ئەم نێوانەدا وڵاتی عێراق پێگەیەکی بەرچاوی بۆ ئێمە هەیە کە ئەبێ لە تەواوی بەستێنەکانی دوو لایەنەکە بۆ بردنە سەرەوەی دانوستان و هاوکارییە ئابووریەکان سوود وەربگرین.

وڵاتی عێراق وەکوو وڵآتێکی ئیسلامی بە شوێنگەیەکی تایبەتی ژێئۆپۆلۆتیکێکەوە کە هەیەتی بەرەو گۆڕانکارییی بنەڕەتی دەڕوات و هەرچی عێراق بەرەو پاوەجیی و ئاسایش بچێتە پێشەوە، دەتوانێت یارمەتیدەری باشتر بوونی دۆخی ناوچەکە بێت و ئێمە ئەبێ جەخت لە سەر ئەو دۆخەی عێراق بکەین و بتوانین بە پلان ڕێژیەکی جیدی ترەوە هاوکاری ئابووری و فەرهەنگی خۆمان پتەوتر بکەینەوە.

 ئێوە خۆتان ئەزموونی بەشداری لە دانوستانەکانی ئاستانە و پرسی سووریاتان هەیە، شرۆڤەی ئێوە لەم بارەیەوە چییە؟

پاش ئەو بڕە سەرکەوتن کە لە دانوستانەکانی ئاستانە وەدەست هات لەوناە لەناوچوونی خەلافەتی داعش ڕەوتی سیاسی پڕڕنگترەوە بوو، یەکێک لە ئەو پرسە داهێنەرانە کە ئێستا هێنراوەتە ئاراوە باسی بەرێوە بردنی کۆنگرەی نیشتمانی سووریا بوو و داوا لە لایەنە بەرهەڵستکارەکان و پاڵپشتانی دەوڵەت کرا کە بێنە سەر کورسی دانوستان.

ئەوی کە ئەمڕۆ دیارە ئەوەی کە سووریا خاوەن دەسەڵاتێکی یاسایی و ڕەوایە هەر جۆرە هەولێک ئەبێ بۆ یارمەتی بە دەسەڵاتی سووریا بێت و نە شتێکی دیکە.

News Code 16601

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 15 =