۲۰ سەربازی تورکیا لە هاوێری عەفرین کوژران

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە کوژرانی ٢٠ سەربازی تورکیا لە کاتی پێکدادان لە گەڵ کوردەکان لە هاوێری عەفرین لە باکووری سووریا هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) لە کوژرانی ٢٠ سەربازی تورکیا لە کاتی پێکدادن لە گەڵ کوردەکان لە هاوێری عەفرین لە باکووری سووریا هەواڵیان دا.

هەسەدە لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاوی کردەوە: شەڕڤانانی ئێمە لە ئێستادا خەریکی شەڕ و بەرەنگاربوونەوەی سوپای داگیرکاری تورکیا لە گوندی زەعرەن. هەواڵە سەرەتاییەکان باس لە کوژرانی لانی کەم ٢٠ سەربازی تورکیا لەو پێکدادانەدا  دەکەن.

هەسەدە ئاماژەی بەوەش داوە: هێزەکانی ئێمە لە میحوەری بلبل لە دژی سوپای تورکیا بۆسەیان ناوەتەوە و توانیویانە ئۆتۆمبیلێکی سەربازیی سوپای داگیرکەری تورکیا بتەقێنننەوە و تەواو دانیشتووانی ئەو ئۆتۆمبیلە بکوژن.

شایانی باسە کە سوپای تورکیا ماوەیەک لەوە پێش ئۆپەراسیۆنێکی لە ژێر ناوی "چڵی زەیتوون" لە ناوچەی عەفرین لە باکووری سووریا لە دژی کوردەکان دەست پێکردووە.

News Code 16594

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 10 =