موقتەدا سەدر و عەمار حەکیم دیداریان کرد

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە عێراق سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی ئەو وڵاتە دیداریان کرد و سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە وتووێژیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موقتەدا سەدر بە ئامادە بوون لە نووسینگەی سەید عەمر حەکیم لە نەجەف، لە گەڵ سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی دیداری کرد.

لە ئەو دیدارەدا دوو لایەنەکە سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە وتووێژیان کرد.

هەروەها دوو لایەنەکە لە سەر ئامادە کردنی کەشی هەڵبژاردنەکان بە زووم لە سەر بەرنامەی خزمەتگوزاری ڕوون و کێبڕکێی تەندروست جەختیان کرد.

جەخت لە سەر پێکهێنانی دەوڵەتێکی بەهێز کە بتوانێت بە بێ جیاوازی لە نێوان چین و توێژەکان خزمەتگوزاری بکات، لە تەوەری تری باسەکانی ئەو دیدارە بوو.

News Code 16590

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 2 =