دۆزینەوەی ٥ گۆڕی بەکۆمەڵی موسڵمانان لە میانمار

هەواڵدەری ئاسۆشەیتێدپرێس لە دۆزینەوەی ٥ گۆڕی بەکۆمەڵی موسڵامانانی میانمار لە ویلایەتی ڕاخین هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەری ئاسۆشەیتێد پرێس رایگەیاند چەندین بەڵگەی لە بوونی ٥ گۆڕی بەکۆمەڵ لە میانمار دەست خستووە کە موسڵمانای ڕۆهینگیایی دانیشتووی وڵایەتی ڕاخینی تێدا نێژراوە.

نیوەی لە ئەو دەموچاوی ئەو کەسانە سووتێندراوە کە یا بە ئەسید سووتاوە یا بە گولەی چەک وایان لێ هاتووە.

شیاوی باسە، لە ٢٥ ی ئۆگۆستی ساڵی ڕابردووەوە سەربازانی سوپای میانمار و بووداییە توندڕەوەکان بە بیانووی هێرشی گرووپێک لە موسڵمانانی ویلایەتی ڕاخین هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای میانمار بۆ سەر چەند وێستگەی پشکنینی سنووری، رێژەیەکی زۆر لە موسڵمانانیان کوشتووە، دەستدرێژیان کردووەتە سەر ژنان، ماڵ و مەزرایانی سووتاندووە و و رێژەیەکی زۆری ئەو موسڵمانانەشی ئاوارەی بەنگلادش کردووە.

News Code 16584

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 8 =