کاتێک ئەمریکاییەکان سەروەریی عێراق پێشێل دەکەن

هێرشی ئەم دواییەی هێزی ئاسمانیی عێراق بۆ سەر هێزە عێراقییەکان لە ناوچەی بەغدادی پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق، دیسان ئامانج و پلانە شاراوەکانی واشنتۆنی ئاشکرا کرد.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – فەرزاد فەرهادی: عێراق لە پەنای کێشە و بەڵای تەکفیرییەکان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو، بەرەوڕووی هەڵسوکەوتی توندوتیژانە و ئاژاوەگێڕانەی ئەمریکاییەکان بوونەتەوە. عێراقییەکان لە کاتێکدا لە ژێر زەختی سەدام دەرباز دەبوون کە تووشیان بوو بە تووشی داگیرکران وڵاتەکەیان لە لایەن ئەمریکاوە. کاتێک کە لە ساڵی ۲۰۱۱ هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراق چوونە دەرێ، خەڵکی ئەو وڵاتە لایان وابوو کێشەکانیان کۆتایی پێهاتووە، بەڵام واشنتۆن نەیدەتوانی بەو ئاسانییە دەستهەڵگری عێراقی دەوڵەمەند و سامانمەند بێت و بە خوڵقاندنی داعش جارێکی دیکە گرایەوە بۆ عێراق.

جگە لە پێکهێنانی هاوپەیمانیی دژی داعش، شایەدی ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا و بەرزبوونەوەی بەردەوامی لە عێراقدا بووین. هاوکاتی ئامادەبوونی هێزە ئەمریکاییەکان لە بنکەی "عەین ئەسەد" و "حەبانیە"ی ئەنبار؛ ئەو هێزانە لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی داعش لە بنکەی قەیارە لە باشوور و باکووری بەنداوی مووسڵ و ناوچەی بەلەد لە پاریزگای سەلاحەدین و تاجی لە باکووری بەغدا و "کی ۹" و پردێ لە کەرکووک و هەروەها هەندێک بنکەی دیکە لە هەرێمی کوردستان جێگر بوون، هەتا ژمارەیان گەیشتە زیاتر لە ٦ هەزار کەس و ڕاهێنانی هێزە عێراقییەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانیان کردە بیانووی مانەوەیان.

ئەمریکاییەکان بە پێی ڕێککەوتنی ستراتژیکیان لە گەڵ عێراقدا، بڕیار لە بەرامبەر هەر هێرشێک بۆ سەر عێراق، پاڵپشتی لە بەغدا بکەن، بەڵام بە کردەوە کاتێک داعش لە ٢٠١٤دا بەشگەلێکی زۆری خاکی ئەو وڵاتەی داگیر کرد و لە بەغدا نزیک بۆوە، تەنیا چاوەدێری دۆخەکە بوو و کاتێکیش هێزی جەماوەری خۆبەخشی حشدی شەعبی کە لە سەر فتوای مەرجەعی باڵای ئایینی عێراق پێکهاتبوو، پێشی بە هێرشی تەکفیرییەکان گرت، دەستیان دایە سازدانی هاوپەیمانی هێمایینی دژی داعش، کە زیاتر دژی هێزە عێراقییەکان بووە تا داعش.

پرسێک کە دوای ۲۰۱۴ وەک دیاردەیەکی لێ هاتووە، پرسی هێرش بۆ سەر هێزە عێراقییەکان و حەشدی شەعبی لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئەو وڵاتەیە. پێشینەی هێرشی هەڵەی هێزە ئەمریکاییەکان یان بە سەرکردایەتی ئەمریکا بۆ سەر هێزەکانی عێراقی بەرچاوە. لە ئۆپەراسیۆنی هێزە عێراقییەکان بۆ ئازادکردنەوەی مووسڵ، میدیاگەلی خۆجێی لە کوژرانی ٩٠ کەس و برینداربوونی ١٠٠ سەربازی عێراقی دیکە لە ئەنجامی هێرشی هەڵەی هیزی ئاسمانی ئەمریکا هەواڵیان دا.

ئاژانسی هەواڵی پانۆرامای "الشرق الاوسط" بڵاوی کردەوە کە سەرچاوەگەلی ئەمریکایی ڕایانگەیاندووە کە هێزی ئاسمانیی ئەو وڵاتە لە دوو نۆرەدا و بە هەڵە ناوەندی جێگریی سوپای عێراق لە پارێزگای سەلاحەدین-یان بۆردومان کرد کە بە هۆی ئەو هێرشە ۷۵ سەربازی عێراقی گیانی خۆیان لە دەست دا. ئەو هێرشانە لە چوارچێوەی هێرشی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە دژی داعش ئەنجام دراوە.

خاڵی هاوبەشی زۆربەی ئەو هێرشانە کە بە ڕواڵەت هەڵە بوونە، گۆڕینی هاوکێشەکانی سەر زەوی لە بەرژەوەندیی شۆڕشیان و گرووپگەلی تیرۆریستی پاش ئەو هێرشانە بووە. هێرشی هەڵەی ئەمریکاییەکان لە ڕاستیدا گۆڕینی مەیدانی ئۆپەراسیۆنەکان بۆ کورت خایەن لە بەرژەوەندیی هێزەکانی داعشی بووە.  

ئەمریکاییەکان هەرکات سەرکردەیەکی گرینگی داعش کەوتبێتە تەنگەتاو، دەستیان داوەتە جموجۆڵی وەک هەلی بۆرن و یان لەو ناوچانەی کە تیرۆریستان تێیدا گەمارۆ درابوون، بە شێوەگەلی جۆراوجۆری وەک هێرش بۆ سەر بنکەی هێزەکانی حشدی شەعبی و ئاسایشی عێراق، فریای تیرۆریستان کەوتوون. دوا نموونەی ئەو هێرشانە لە ناوچەی بەغدادی پارێزگای ئەنبار ڕووی داوە کە ژمارێکی زۆری کوژراو و برینداری عێراقی لێ کەوتەوە.

بەغدادی سەر بە ناوچەی هیت لە پاریزگای ئەنباری عێراقە کە ناوەندەکەی شاری بەغدادییە و ڕووبەرەکەی زیاتر لە ٤٨٠ کیلۆمەترە.

لە نوێترین جەنایەتدا؛ هیزی ئاسمانیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا حەشدی عەشایری و هێزەکانی ئاسایشی عێراقی لە ناوچەی بەغدادی کردۆتە ئامانج و بە هۆی ئەو هێرشانە ٧ کەس کوژراوە و ١١ کەسیش بریندار بوونە.

داعش لە کاتێکدا لە جوگرافیای عێراق کۆتایی پێهاتووە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە دوای خاڵی کردنی شوێنی ئەو گرووپەیە و دەستی داوەتە جموجۆڵگەلێک لە رۆژئاوای ئەو وڵاتە، لە کاتێکدا کە پاش زاڵبوون بە سەر داعش، مانەوەی هێزی ئەمریکا لە عێراقدا پاساو نادرێت. پاش وێرانییەکان و کۆمەڵکوژیی بەربڵاوی خەڵکی عێراق لە لایەن داعشەوە، ئێستا نۆرەی واشنتۆنە کە گەلی ئەو وڵاتە بکاتە ئامانجی هێرشی دڕندانەی خۆی.

لە راستیدا هێرشی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر ناوچەی بەغدادی و جەنایەتی لە دژی هێزە عێراقییەکان، ناوەڕۆکی پلانی ئەمریکا لە قۆناغی ئێستادا ئاشکرا دەکات؛ پلانێک کە هاوکاتی هەندێک تەقینەوەی تیرۆریستی لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی عێراقە.

ئەو هاوکاتبوونە کە لە نێوان شێوەگەلی دژبەرانەی ئاشکرا و جەنایەتەکان و پلانگەلی شاراوەی ئەمریکادا دەبیندرێ، داکۆکی لە درێژەی پلانی ئەمریکاییەکان بۆ ئاژاوەنانەوەی وێرانگەر کە بە هاتنیان بۆ عێراق خستوویانەتە ڕوو، دەکات. هێزەکانی ئەمریکا ئەگەرچی لە ساڵی ٢٠١١دا عێراقیان چۆڵ کرد، بەڵام ئەوە کشانەوەیەکی بە ڕواڵەت بووە و پلانەکانیان وەک خۆی ماوەتەوە.

هێرشی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا لە عێراق کە دوایین نموونەی لە ناوچەی بەغدادی بووە، بەشێکیشی دەگەڕێتەوە بۆ لاوازیی دەوڵەتی بەغدا هەمبەر بە مانەوەی ئەو هێزانە. ئەمریکاییەکان بە دوای مانەوە لە عێراق و کردنەوەی بنکەگەلێکی سەربازی پاش کۆتایی داعشن و ئەوە جێی پاساودان نییە.

خاڵی بەرچاو لە جەنایەتی نوێی ئەمریکا لە بەغدادی لە پاش زنجیرەی هێرشە ئاسمانییەکان لە دوای ساڵی ۲۰۱۴ لە دژی خەڵکی سڤیل و سەربازانی عێراقی، ئەوەیە کە سەرەڕای ڕاگەیاندنی هەڵە بوونی ئەو هێرشانە، هیچ داوای لێبوردنێک نەکراوە و هیچ لێک دانەدوە و توێژینەوەیەک لەوبارە ئەنجام نەدراوە.

هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە کاتی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە لایەن هێزی ئاسمانیی ئەمریکاوە لە جەرفولنەسر، عەلەم و ئەنبار کراونەتە ئامانج و ئەوە لە کاتێکدایە کە خودی عێراقیش لەو ناوچانە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیان ئەنجام داوە و لە هێرشی خۆیاندا هێزەکانیان ڕۆماڵ داوە و پێویستیان بە ئۆپەراسیۆنی ‌هێزی ئاسمانی ئەمریکا نەبووە. ئەو هێرشانە لە لایەن ئەمریکاوە تەنیا بۆ پاساودانی مانەوەی درێژخایەنیان لە عێراق و بە تایبەت پاش پێویست نەبوون بەوان لە عێراقدا ئەنجام دراوە. ئەوە لە کاتێکدایە کە چاودێران و شرۆڤەکاران لە سەر ئەو بڕوایەن کە ئەو هێرشە بە ئانقەست و بە ئامانجی رزگارکردنی گیانی سەرکردەیەکی گرینگی داعش بووە کە لە لایەن هێزە عێراقییەکانەوە قۆڵبەست کرابوو.

هێزە عێراقییەکان کۆپتەرگەلێکی پێشکەوتەیان پێیە کە دەتوانێ پاڵپشتیی گونجاو بۆ هێزە عێراقییەکان دابین بکات، بەڵام هیزە ئەمریکاییەکان بۆ ئەوەی مانەوەیان لە عێراق پاساو بدەن، سەرەڕای ناڕەزایەتیی لایەنی عێراقی، لەو ئۆپەراسیۆنە سەربازیانەدا بەشداری دەکەن.

بە بڕوای چاودێران ئەوە لاوازیی سیاسی عێراقە کە ڕێی خۆش کردووە بۆ ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا و نەک لاوازیی ئەمنی. دەوڵەتی عێراق دەبێ خوازیاری چوونە دەرەوەی هێزە ئەمریکاییەکان یان کۆنتڕۆڵی جموجۆڵەکانیان بێت. بە بڕوای شرۆڤەکاران ئەوەی "ئاگری دۆست"ی پێ دەڵێن، بەردەوام هێزە عێراقییەکان دەکاتە ئامانج.

بە گشتی ئەو ڕووداوە وەک ڕووداوەکانی پێشوو پێشێکەری سەروەریی عێراق و پشتگوێ خستنی گەلی عێراقە. هێزە ئەمریکاییەکان تەنانەت ئەگەر لە سەر داوای بەغدا لە ئۆپەراسیۆنەکاندا بەشداری بکات، نابێ هیوادار بین کە هەوڵی ئەوان بۆ جێگرکردنی ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمە، بەڵکوو ئەوەی ئەوان دەیکەن یارمەتیدانی تیرۆریستانە.

News Code 16580

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =