دەدرەوشێمەوە چونکا شێفێر ڕێزم لێ دەگرێت

یاریزانی کوردی بەرگریی تەنیشتنی ڕاستی یانەی ئیستقلال دەڵێت هێشتا نەگەیشتۆتە دۆخی ئایدیاڵی خۆی و دەتوانێ باشیت لە ئیستای یاری بکات.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی وەرزش: وریا غەفووری یاریزانی تۆپی پێی کوردستانی لە یانەی ئیستقلال لە وتووێژ لە گەڵ ماڵپەڕی "وەرزش ٣" سەبارەت بە دۆخی خۆی، ئیستقلال و هەڵبژاردەی نەتەوەیی تۆپی پێ دوا، لە خوارەوە دەیخوێننەوە:

* باوەرت وایە کە بە هاتنی شێفێر دۆخی یارییەکانت گۆڕانی بە سەردا هاتووە؟

ـ بێ شک وایە و من تازە بوومەتە ئەو یاریزانەی کە خۆم چاوەروانیم دەکرد.

* لە پێناو کاپی جیهانییە کە لەم حەوتانەدا ئاکامی باش مسۆگەر دەکەی؟

ـ گرینگترین هۆی تەندروستیمە، چونکا من لام اویە ئەو ڕووداوە لە وەرزی پێشوودا زۆری ئازار دام. جێی خۆیەتی سپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی ئەو پزیشکانە بکەم کە یارمەتیدان دام تەندروستیم جێگر بێتەوە. من تەواو تەرکیزی خۆم خستۆتە سەر ئەم وەرزە کە ئەنجامی کاپی جیهانی بە دواوەیە و ئاساییە کە ئەم پرسە ئەنگێزەی منی چەند هێندە کردۆتەوە.

* لات وایە هۆی گۆڕانی هەلومەرجی یارییەکانی تۆ دوای هاتنی شێفێر چیە؟

ـ ئەگەر بمەوێ ڕاستگۆیانە بدوێم شێفێر بڕوای تایبەتیی بە من هەیە و ڕێزم لێ دەگرێ و وەک یاریزانێکی هەڵبژاردەی نەوتەوەیی لێم دەڕوانێ و ئاساییە کە ئەو بابەتە کاریگەریی لە سەر دۆخی یارییەکانی بووە و شێوەی یاریی منی بە گشتی گۆڕیوە. یاریزان کاتێک ورە و ئەنگێزەی هەبێت، زۆر باشتر دەتوانێ لە مەیدانەدا یاری بکات.

* واتە لات وایە کە لە کادێری تەکنیکیی پێشوودا ئەو متمانە تەواوە بە تۆ نەبووە؟

ـ نامەوێ لەوبارەیە بدوێم و باشتر وایە بێدەنگ بم.

* فەرزا کەماڵوەند بەر لەو یارییە بە لایەنگرانی یانەکەی وتبوو کە لە ئیستقلال بەهێزتریش دەبەزێنێت، ڕای تۆ لەبارەی وتەکانی ئەو چیە؟

ـ وتم من بە دووری دەبینم کە ئاگاداری کامێرا بووبێت، دەنا نامومکینە ئەو لە بەردەم کامێرادا شتێکی ئاوا سەبارەت بە یانەیەکی گەورەی وەک ئیستقلال بڵێت.

* زۆر کەس دەڵێن ئەگەر هەڵەکانی سۆشا مەکانی نەدەبوو، یاریی ئیستقلال و بردنەوەی زۆر دژوار دەبوو؟

ـ تۆپی پێ یاریی هەڵەکانە و ئێمەش هەڵەی یانەی بەرامبەرمان بۆ خۆمان قۆستەوە، هەر چەند لەو یاریەدا داریووش بە شێوەیەکی جوان و تایبەتی گۆڵێی لە سەنعەتی نەوت دا و بە بڕوای من هیچ هەڵەیەک لەو گۆڵەدا نەبووە. ئەگەرچی گۆڵەکەی سەنعەتی نەوتیش کە لە ئێمەیان دا، لە دۆخی تایبەتیی گۆڵ لێدان نەبوو و پێموا نییە دەروازەی ئێمەی خستبێتە مەترسییەوە.

* ئەوەی کە ڕامین ڕەزاییان لەم رۆژانەدا دۆخێکی باشی لە "ئووستەندە"دا نییە بۆتە هۆی بەرزتربوونی شانسی تۆ بۆ بەشداری لە کاپی جیهانی تۆپی پێ، رای خۆت لەوبارەوە چییە؟

ـ لە تەواو ئەم ساڵانەدا کە یاریی دەکەم، هەوڵم داوە تەواو تەرکیزم بخەمە سەر یاریی خۆم و بۆ تەواو یاریزانان هیوای سەرکەوتنم هەبێ.

* سەرەکی ترین هۆکاری سەرکەوتنەکانی ئیستقلال لە گەڵ شێفێر لە چیدا دەبینن؟

ـ به بڕوای من گرینگترین هۆکارەکەی بەڕێوەبەری گشتیی ئەو یانەیە، هۆکاری دیکەی سەرڕاهێنەر و پاشان یاریزانانە کە فەرمانەکانی لە مەیداندا جێبەجێ دەکەن. شێفێر کاریگەریی ئیجابی لە سەر یانەی ئێمە داناوە و بۆتە هۆی ئاسوودەیی و دڵخۆشیی ئەم یانەیە. سەرەتای وەرز بوونی یاریزانانی بریندار و ناتەندروست ئەنجامی نەگونجاوی بۆ ئیستقلال بە دواوە بوو، بەڵام ئێستا یاریزانان گەڕاونەتەوە و دۆخی ڕکابەرییەکانیش ئایدیاڵە؛ بەڵام لە دەستە یەکدا هێشتا دۆخەکە گوبجاو نییە و ئێمە دەبێ یارییەکانمان ببەینەوە تا باشترین پلەی مومکین مسۆگەر بکەین.

* لات وایە پاڵەوانیی پرێسپۆلیس سەدانسەدە؟

ـ ناکرێت بڵێین سەدانسەدە و جارێ زووە سەبارەت بە پاڵەوانیی پرێسپۆلیس بدوێین. ئەگەری فوولاد یاریی دواکەوتەی خۆی بباتەوە دەگاتە ڕیزی ٩ پوەنیی پرێسپۆلیس؛ بەڵام دەبێ ئەوەش بڵێین کە ئەو یانەیە شانسی زۆری هەیە بۆ پاڵەوانیی کاپی دەستە یەک.

* ئێوەش پێتان وایە کە سووپەرکاپی شیمانەیی نێوان پرێسپۆلیس و ئیستقلال زۆر سەرنج ڕاکێش دەبێت؟

ـ سەدانسەد وایە، یارییەکی زۆر باش دەبێت؛ بەڵام بەڕیوەچوونی زۆر دژوارە. هیوادارم یاری ئێمە و پرێسپۆلیس بەڕیوە بچێت، بۆ ئەوەی خەڵکی لە یارییەکی تایبەتی و سەرنج ڕاکێش چێژ ببەن، ئەگەرچی ئێمە پاڵەوانیی کاپی حەزفیمان مسۆگەر نەکردووە.

* شێوازی ڕاهێنەریی شێفێر و کارلۆس کی رۆش چەندە پێکەوە جیاوازە؟

ـ هەر ڕاهێنەرێک شێوازی تایبەتی بە خۆی هەیە. هەم بەڕێز کی رۆش و هەمیش شێفێر بە ئەزموونن؛ بەڵام شێوازی ڕاهێنەریان پێکەوە جیاوازە.

* بە بڕوای خۆت ئیستقلال بە نیسبەتی وەرزی پێشووی چەندە گۆڕاوە؟

ـ به بڕوای من ئەوساڵ جوانتر یاری دەکەین. لە نیو وەرزی دووهەم چەند ئەنجامی پڕ گۆڵ و سەرنج ڕاکێشمان بوو و پێموایە ئەو یاریانەی نمایشی دەدەین، جوانترە.

* ئەم وەرزە لە دوورەوە شووت دەکەی و رێگە دەبەیە ناو دەروازەوە و ... پێدەچێ هەوڵی زیاتر کردنی ژامرەی گۆڵەکانت دەدەی، ئەوە راستە؟

ـ وایە حەز دەکەم گۆڵی زیاتر لێدەم و حەز بەو کارە دەکەم. ساڵی ڕابردوو من وریا نەبووم و لە دۆخێکدا بووم کە دەروەستی بە خۆمەوە نەبوو. من بەردەوام ئاوا بووم و بۆ گۆڵ لێدان هەوڵم دەدا و لە هەر یارییەکدا گوشاری زۆرم دەسختە سەر دەروازەی یانەی بەرامبەر. ساڵی ڕابردوو لە دۆخێکی نۆڕماڵدا نەبووم و کەس لە جێی من نەبوو. هێشتاش لام وایە، ئاستێکی بەرزتر لە من هەیە و دەتوانم زۆر لەوە باشتر بم و ئەوە لە حەوتەکانی داهاتوودا بە ئاشکرا دەبینن.

News Code 16574

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =