فه‌ڕه‌نسا لە شەڕی تورکیا دژی تیرۆریزم تێناگات

سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە کاردانەوە بە هۆشداری سەرۆک کۆماری فەڕەنسا بە ئەنقەرە سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی ئیستای ئەو وڵاتە لە خاکی سووریا ناسراو بە "چڵی زەیتوون" ڕایگەیاند: ئەو تێگەیشتنێکی کاڵفامانەی لە شەڕی تورکیا لە گەڵ تیرۆریزم هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، بینالی یێڵدریم سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە لە کاردانەوە بە هۆشداری ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا بە تورکیا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی ئێستای ئەنقەرە لە خاکی سووریا ناسراو بە چڵی زەیتوون، ڕایگەیاند: ئەو تێگەیشتنێکی کاڵفامانەی لە شەڕی تورکیا لە گەڵ تیرۆریزم هەیە.

سەرۆک وەزیرانی تورکیا بە بێ ئاماژە بە درێژەی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سوپای ئەو وڵاتە لە خاکی سووریا کە بە پێچەوانەی هاوکێشە نێودەوڵەتییەکان و بە بێ مۆڵەتی دەوڵەتی یاسایی دیمەشق ئەنجام دەدرێت، وتیشی: هەموو جیهان ئەوە دەزانێت و دەبێ بزانێت کە تورکیا بە هیچ شێوەیەک بە لۆژیکی داگیرکاریی هەنگاو ناهاوێژێت.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا چەند کاتژمێر بەر لەوە پێش لە لێدوانێک بۆ فیگارۆ، سەبارەت بەوەی کە ئەنقەرە لە ئۆپەراسیۆنی عەفرین وەک بیانوویەک بۆ هێرش کردنە سەر سووریا کەڵک وەرگرێت، هۆشداری دابووە تورکیا و داوای لەو ولاتە کردبوو کە بە هاوئاهەنگی لە گەڵ هاوپەیمانانی هەنگاو بنێت.

ماکرۆن ڕاشیگەیاندبوو: ئەگەر دەرکەوێت کە ئەو ئۆپەراسیۆنە ئامانجێکی جگە لە بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی شیمانەیی تیرۆریزم لە سنوورەکانی تورکیادا هەبێت و ببێتە ئۆپەراسیۆنێکی هێرشبەرانە لەسەر بنەمای داگیرکاری، ئەوکات وەک کێشەیەکی راستەقینە لێی دەڕوانین.

ماکرۆن هەروەها لە بڕیاری خۆی بۆ گفتوگۆ لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، هاوتای تورکی خۆی هەواڵی داوە و دەڵێت: دەرکەوتەی ئەو ئۆپەراسیۆنە نیشاندەری زەروورەتی دانوستان لە گەڵ یەکێتی ئەورووپا و هەروەها هاوپەیمانانی دیکەیە.

شایانی باسە کە سوپای تورکیا لە رۆژی شەممەی حەوتەی ڕابردووەوە (۳۰ی بەفرانبار) ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی لە دژی کوردەکانی باکووری سووریا لە ژێر ناوی "لقی زەیتوون" دەست پێکردووە کە بە پێچەوانەی هاوکێشە نێودەوڵەتییەکان و بە بێ مۆڵەتی دەوڵەتی یاسایی سووریایە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی سووریا پێشتر سەبارەت بە پێشێل کرانی هەرێمی ئاسمانی و تەواوەتی سەرزەوینیی ئەو وڵاتە لە لایەن تورکیاوە هۆشداری دابوو و ئەو هەڵمەتەی تورکیای بە "دەستدرێژی" بۆ سەر وڵاتەکەی زانیبوو.

News Code 16573

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 9 =