ڕەزامەندی پووتین و ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی سووچی

سەرۆک کۆمارانی ڕووسیا و تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا ئەنجامی دانیشتنی دانوستانەکانی سووچی-یان ڕەزامەندانە هەڵسەنگاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، ڤیلادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا ئەمڕۆ چوارشەممە لە گفتوگۆیەکی تەلەفونی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هاوتای تورکی خۆی ئەنجامی گفتوگۆکانی سووریا کە رۆژی ڕابردوو لە شاری سووچی ڕووسیا بەڕیوەچوو، تاوتوێ کرد و لێک دایەوە.

بە وتەی بەشی ڕاگەیاندنی کۆشکی کەرملین، هەر دوولا لەو گفتوگۆیەدا ڕەزامەندیی خۆیان بۆ ئەنجامی دانوستانەکانی سووچی دەربڕی و جەختیان هاوکاری لە پێناو پاراستنی ناوچەی ئارام و کەم ناکۆک کردەوە.

شایانی باسە کە سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پێشتر لە لێدوانێکدا ئەنجامی دانیشتنی سووچی-ی سەرکەوتووانە زانی و ڕایگەیاند: دانیشتنی دانوستانی ئاشتیی سووریا لە سووچی وەک یەکەمین هەنگاو لە پێناو چارەسەریی قەیرانی ئەو وڵاتە بە گشتی سەرکەوتوو بوو.

هاوکات بەشداربووانی دانیشتنی سووچی لە بەیاننامەیەکدا وێرای داکۆکی لە تەواوەتی سەرزەوینی، سەروەریی سەربەخۆی سووریا و پاراستنی سوپا، ڕایانگەیاند کە خەڵکی ئەو وڵاتە دەبێ خۆیان لە رێگەی هەڵبژاردنەوە سەبارەت بە داهاتووی سووریا بڕیار بدەن.

News Code 16571

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =