کاردانەوەی کۆمەڵگەی جیهانی بەرانبەر هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین شیاو نەبوو

لێکۆڵەرانی نێودەوڵەتی لە کاردانەوە بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین ڕایانگەیاندکە کاردانەوەی کۆمەڵگەی جیهانی بەرانبەر ئەو هێرشە شیاو نەبوو.

  ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: سەرەتاکانی ئەم مانگەی زایینی، کۆمەڵێک لە لێکۆڵەران، فیلسووفان و چالاکانی مافی مرۆڤ کە تێیاندا کەسانێکی ناسراو وەکوو نوام چامسکی، مایکڵ والزر، دەیڤید فیلیپس و مایکڵ هاردت دەبینران، بە نووسینی نامەیەکی سەر ئاوەڵ سەبارەت بە بەدی هاتنی هەڕەشەکانی تورکیا لسەر هێرش بۆ سەر عەفرین هۆشدارییان دا.

لە ئەو نامەیەدا لە ئەمریکا، ئێران و ڕووسیا داوا کرا کە بەر بە هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر عەفرین کە ناوچەیەکی کوردنشینە، بگرن و بەر بە دووپات بوونەوەی کارەساتی کۆبانێ بگرن.

لە هەمان پێوەندیدا هەواڵنێری مێهر لە وتووێژ لە گەڵ بڕێ لە نووسەرانی ئەو نامەیە ئەو پرسەی لێک داوەتەوە.

پڕۆفسۆر دەیڤید فیلیپس یەکێک لە نووسەرانی ئەو نامەیەیە، ناوبراو ئێستا بەرپرسی بەرنامەی ئاشتی و مافی مرۆڤی زانکۆی کلۆمبیای ئەمریکایە. ناوبراو راوێژکاری باڵای وەزارەتی دەرەوەی دەوڵەتی کلینتۆن، جێگری پێشووتری ئەنجومەنی پێوەندییە دەرەکییەکانی ئەمریکا، مامۆستای زانکۆی هاروارد، راوێژکاری باڵای ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەندامی باڵای شوورای ئاتلانتیک و سەرۆکی بنکەی مافی مرۆڤی کۆنگرەی ئەمریکا بووە.

بۆچی ئەو نامەیە نووسرا؟

ئەو نامەیە بۆ ئەوە نووسرا کە کۆمەڵگەی جیهانی لە دەس درێژی تورکیا تێبگات و هۆشداریی بدەینە کۆمەڵگەی جیهانی سەبارەت بە گرنگی پێنەدان و هەوڵ نەدان بەرانبەر ئەو دەس درێژییە.

بۆچی کۆمەڵگەی جیهانی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین ئیدانە ناکات؟

تورکیا دەڵیت کە ئەندامی ناتۆیە بەڵآم ئەو ئەندامێتییە بەس لە ئاستی ناوێکدایە.

هۆکاری ئەو کارەش ئەوەیە کە تورکیا وڵاتێکی ئیسلامگەرایە. لە لایەکی تریشەوە ئەو وڵاتە خاوەن بیر و ئایدۆلۆژی دژە ئەمریکیاییە و مافی مرۆڤ ناپارێزێت.

بوونی ئەمریکا و تورکیا لە سووریا یەک شێوەیە. هەر دوویان بە بێ ئیزنی دەوڵەتی سووریا لە ئەو وڵاتەدان. رای ئێوە لەم بارەیەوە چییە؟

کوردی سووریا داوای یارمەتیی لە ئەمریکا کردووە. لە بەرانبەردا لە روانگەی کوردەکانەوە، تورکیا دوژمنێکە کە ئەو ناوچەیەی داگیر کردووە و داگیرکارە.

پێوەیستە ئەمریکا لە نێوان دەوری ڕووسیا و یارمەتی و پاڵپشتی تورکیا لە گرووپە تیرۆریستەکان لە سووریا هاوسانی پێک بێنێت.

پڕۆفسۆر دەیڤید ڕالف گریبر یەکێک تر لە نووسەرانی ئەو نامەیەیە، ناوبراو مامۆستای خەڵک ناسی(ئانترۆپۆلۆژی) قوتابخانەی ئابووری لەندەنە.

بۆچی ئەو نامەیە نووسرا؟

ویستی ئێمە ئەوە بوو کە پشت گوێ قستنی ئەوەی کە ڕوودەدات دژوار بکەینەوە بۆ لیبراڵەکان و پارێزەرانی مافی مرۆڤ.

جگە لە ئەوە، دەمانەویست جیهان لە ئەو ئەزموونە دیمۆکراتیانە کە لە ناوچەی عەفرین و بەگشتی باکووری سووریا هەیە، ئاگادار بکەینەوە- ئەو ئەزموونانە کە ئامانجی کۆتایی دەستێوەردانی تورکیان. ئەوان کوردەکان سووریا بە تیرۆریست ناولێدەبەن نەبە بۆن ئەوە کە کوردەکان کاری تیرۆریستی ئەنجام دەدەن بەڵکوو تەنیا لە بەر ئەوەی کە پێڕەوی بیرەکانی عەبدوڵڵا ئوجالان ڕێبەری پەکەکەن.

بۆچی کۆمەڵگەی جیهانی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین ئیدانە ناکات؟

ئەردۆغان هێرشی کرد و بەم شێوەیە رایگەیاند کە ئامانجی لە ئاوەها کارێک ئەنجامی جەنایەت دژی خەڵکی سڤیلە. بە ئەمەشەوە، وڵاتێک وەکوو ئینگلیز تەنیا لە بەر ئەوەی کە ئەرکی بوو بە قسە پاڵپشتی خۆی ڕاگەیاند و تەنانەت لێبوردنی نێودەوڵەیش ئەوان بەرەو ئەو لا هان بدات کە لە دەر کردنی بەیانییەیەک کە دوو لایەنی پێکدادانەکە ئارام بکاتەوە، بچێتە پێشترەوە، بەڕاستی ئەمە جێی داخە.

بوونی ئەمریکا و تورکیا لە سووریا یەک شێوەیە. هەر دوویان بە بێ ئیزنی دەوڵەتی سووریا لە ئەو وڵاتەدان. رای ئێوە لەم بارەیەوە چییە؟

خەڵکی سووریا سەرەتا ناڕەزایەتیگەلێکیان بە دەسەڵات هەبوو بەڵام ئەو ناڕەزایەتییانە بە شێوەیەکی تر لە لایەن هێزە دەرەکییەکانەوە بەهرەبەرداری لێوە کرا.

پڕۆفسۆر مایکڵ والرز یەکێک تر لە نووسەرانی ئەو نامە لە فەیلەسووفانی سیاسی بە ناوبانگی ئەمریکایە و ئێستاش پڕۆفسۆری ڕێکخراوی خوێندنەوە پێشکەوتووەکانی زانکۆی پرینستۆنە. ناوبراو تا ئێستا ٢٧ کتێب و زیاتر لە ٣٠٠ وتاری چاپ کراوە.

بۆچی ئەو نامەیە نووسرا؟

نووسینی ئەو نامەیە ئەو نامەیە بە پێی هەڕەشەی تورکیا لە سەر هێرش بۆ کۆمەڵگەی کوردی باکووری سووریا کە ئێستاش ئەبینین کە هێرشی کردووە شتێکی بەپەلە بوو. کوردەکان یەکێک لە نەتەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤینن کە زیاتر لە هەمووان پێویستیان بە پاراستن یا لە ڕاستیدا هەبوونی دۆخێکی باشن. بڕێک کەس لە سەر ئەو باوەڕەن کە تەنانەت ئەگەر دەوڵت نەبێت، لانیکەم ئەبێ پلەیەک لە خۆبەڕێوەبەریان هەبێت.

بۆچی کۆمەڵگەی جیهانی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین ئیدانە ناکات؟

ناتوانرێت لە سەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ بەرگری لە بڕێ لە کاروبار حسێب بکرێت؛ لە ڕاستیدا شتێک بە ناوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیمان نییە. چونکوو هیچ کەس نییە کە بە بۆنەی کوردەکانەوە شەڕ بکات هیچ کەسیش نییە کە ئەو هێرشە ئیدانە بکات. بڕێ کەس لە سەر ئەو باوەڕەن کە ئەمریکا ئەبێ لانیکەم چەکی پێویستی کوردەکان بۆ شەڕ لە گەڵ تورکیا بنێتە ئیختیاریان؛ بەڵام من بە ئەوەی کە ئاوەها کارێک بکەین گومانم هەیە.

بوونی ئەمریکا و تورکیا لە سووریا یەک شێوەیە. هەر دوویان بە بێ ئیزنی دەوڵەتی سووریا لە ئەو وڵاتەدان. رای ئێوە لەم بارەیەوە چییە؟

شەڕی ناوخۆیی بە ئەو واتایەیە کە ڕەوایی دەسەڵات ببرێتە ژێر پرسیارەوە. من ڕازیم بە داوەتێک لە لایەن کوردەکانەوە بێت.

News Code 16565

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =