بە ڕاپۆرتی هەوالنێری مێهر، مەسرەفی بەنزین لە ساڵی ڕابردوو ١.٧ لە سەد زیادی کردووە و بە گشتی لە ساڵی ڕابردوو، ڕۆژانە لە دەور ٧٠ ملیۆن لیتر بەنزینی ئاسایی و سوپر لە وڵاتدا بهکاربراوه.
بە پێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی نەوتی ئێران، ساڵی ڕابردوو ڕۆژانە ٤.٧ ملیۆن لیتر بەنزین و بە گشتی یەک ملیار و ٧١٥ ملیۆن لیتر بەنزین هاوردەی وڵات کراوە کە بە نیسبەت ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویەوە ٣١ لە سەد زیادی کردووە.
هەروەها ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی بە گشتی یەک ملیار و ٢٧٧ ملیۆن لیتر بەنزین هاوردە کراوە کە لە دوو ساڵی هەوەڵی دەوڵەتی ڕۆحانی سەرجەم ٣ ملیار لیتر بەنزین لە دەرەوە هاوردە کراوە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە سەرەتای ئەم ساڵەوە (١٣٩٤ی هەتاوی) بە درێژە کێشانی نوێژن کردنەوەی پاڵاوگەی ئەراک و بەرزبوونەوەی مەسرەفی نێوخۆیی، هاوردە کردنی بەنزین بە نیسبەت ساڵی ١٣٩٣ی هەتاویەوە دوو بەرانبەر بووەتەوە.
لە ٣٤٠ ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە یەک ملیار و ٧٢٠ ملیۆن لیتر بەنزین هاوردەی وڵات بووه کە له چاو ساڵی ڕابردووی نزیک بە یەک ملیار لیتر زیای کردووە.
بۆچوونی ئێوە