عەمار حەکیم و هادی عامری دیداریان کرد

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق لە گەڵ هادی عامری و بڕێ لە رێبەرانی هاوپەیمانی فەتح دیدار و گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق لە گەڵ هادی عامری و بڕێ لە ڕێبەرانی هاوپەیمانی فەتح دیدار و گفتوگۆی کرد.

لە ئەو دیدارەدا حەکیم لە سەر گرنگایەتی پێکهێنانی هەلێکی لەبار، پێویست بوونی بەشداری بەربڵاو لە هەڵبژاردنەکان و داوەت بە ڕکابەری لە بەرنامەی هەڵبژاردنەکان جەختی کرد.

شەوی ڕابردوو هاوپەیمانی نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی و ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق بە سەرۆکایەتی عەمار حەکیم کە پێشتر لە سەر پێشکەش کردنی لیستێکی هاوبەش لە هەڵبژاردنەکانی پەڕلەمانی عێراق ڕێککەوتبوون، لە بایەنییەیەکدا کە لە لایەن سەید عەلی عەلاق بە نوێنەرایەتی لە هاوپەیمانی نەسر و شێخ حەمید موحەلە بە نوێنەرایەتی لە ڕەوتی حیکمە راگەیێندرا، لە جودا بوونەوە لە یەکتر و پێشکەش کردنی لیستێکی سەربەخۆ لە هەڵبژاردنەکان هەواڵیان دا.

News Code 16550

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =