گیانی زیاتر لە ١٠٠ هەزار موسڵمانی ڕۆهینگیایی لە مەترسیدایە

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتی ئەم دواییەیدا ڕایگەیاند کە زیاتر لە ١٠٠ هەزار موسڵمانی پەنابەری ڕۆهینگیایی لە بەنگڵادێش بەرەوڕووی مەترسیی مەرگن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕاشاتوودەی، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە دۆخی موسڵمانانی پەنابەری ڕۆهینگیایی لە بەنگڵادێش ڕایگەیاند کە زیاتر لە ١٠٠ هەزار ڕۆهینگیایی بەرەوڕووی مەترسیی مەرگن.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە لە گەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی داکردنی بارانی وەرزی (مانسۆن) لە بەنگڵادێش و مەترسیی لافاو و دابەزینی زەوی، گیانی زیاتر لە ۱۰۰ هەزار پەنابەری ڕۆهینگیایی کە لە ئێستادا لە کەمپەکانی پەنانبەران لە سەر سنووری بەنگڵادێش و میانماردا جێگر کراون بەرەوڕووی مەترسیی جیدییە.

بە ڕاپۆرتی ڕۆیتێڕز لە ئێستادا زیاتر لە ٩٠٠ هەزار ڕۆهینگیایی لە ناوچەی کاکس بازاڕی بەنگڵادێش لە نزیکیی سنووری میانماردا نیشتەجێن کە نزیکەی ۶۸۸ هەزار کەسیان لە مانگی ئەگێستی ساڵی ڕابردووی زایینییەوە هەنگاویان ناوەتە خاکی بەنگڵادێش.

بەڵام بە هۆی کەمایەسی لە کەمپەکانی جێگرکردنی ئاوارەکان و پەنابەرانی ڕۆهینگیایی، گیانی ١٠٠ پەنابەریان بە هۆی لافاو و داکەوتنی زەوی لە مەترسیدایە و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتی ئەمجارەی خۆیدا خوازیاری گواستنەوەی پەنابەران بۆ شوێنێکی باشتر لە بەنگڵادێش بووە.

News Code 16532

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 1 =