ناکرێت بۆ چاره‌سه‌ریی قه‌یرانی سووریا ئه‌سه‌د پشت گوێ بخرێت

سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ڕایگه‌یاند: ناکرێت بۆ چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی سووریا به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆک کۆماری ئه‌م وڵاته‌ له‌ به‌رچاو نه‌گیردرێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لنه‌شره‌، بینالی یه‌لدریم، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ڕایگه‌یاند: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ سووریا په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆمان نییه‌، به‌ڵام به‌ر له‌ ده‌ست پێ کردنی ئۆپراسیۆنی عه‌فرین له‌گه‌ڵ دیمه‌شق په‌یوه‌ندیمان هه‌بووه‌.

ئه‌و وتی: ناکرێت ده‌سه‌لاتی سووریا و به‌شدار ئه‌سه‌د له‌ به‌رچاو نه‌گرین و هه‌رجۆره‌ دانوستان و گفتوگۆیه‌ک سه‌باره‌ت به‌ سووریا ئه‌گه‌ر به‌شار ئه‌سه‌دی تێدا له‌به‌رچاو نه‌گیردرێت ده‌بێته‌ هۆی درێژه‌ کێشانی ئاڵۆزییه‌کان. ده‌وڵه‌تی سووریا به‌شێکه‌ له‌ چاره‌سه‌ر کرندی قه‌یرانی سووریا.

شایانی باسه‌ که‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ماوه‌ی زیاتر له‌ یه‌ک حه‌فته‌یه‌ که‌ سوپای تورکیا هێرشی داگیرکاری بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین ده‌ست پێ کردووه‌ و سه‌ره‌ڕای هه‌موو لێدوانه‌ تونده‌کانی به‌رپرسانی تورکیا هێچ پێشکه‌وتنێکیان نه‌بووه‌. 

تورکیا ڕۆژانه‌ به‌ فڕۆکه‌ و تۆپخانه‌ شار و گونده‌کانی عه‌فرین بۆردمان ده‌کات و هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی ئاواره‌ بوونی سه‌دان هه‌زار که‌سی سڤیل.

News Code 16480

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =