گفتوگۆی ئەردۆغان و مەی سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی عەفرین

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا سەبارەت بە هەلومەرجی سووریا و ئۆپراسیۆنی عەفرین ڕایان گۆڕیوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە بێلفێست تێلگراف، ترێزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفونی سەبارەت بە دوا گۆرانکارییەکانی سووریا و ئۆپەراسیۆنی "لقی زەیتوون (عەفرین)" ڕایان گۆڕیەوە.

بە وتەی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، ئەو پەیوەندییە تەلەفونییە بە پێشنیاری مەی کراوە و لایەنەکانی جەختیان لە زەروورەتی پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی سڤیل و خۆبواردن لە تەشەنەسەندنی دۆخی مرۆیی کردۆتەوە.

مەی هەروەها باسی لە درێژەی هاوکارییەکانی لەندەن – ئەنقەرە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی پەکەکە کردووە و ڕۆڵی تورکیای لە ڕیزی شەڕ لە گەڵ داعش و جێگرکردنی زیاتر لە ٣ ملیۆن پەنابەری سووریی نرخاندووە.

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا وێرای داکۆکی لە پەیوەست بوونی سەقامگیریی سووریا بە چارەسەریی پرسەکان لە رێگەی دیپلۆماتیکەوە، جەختی لە دانوستانەکانی ڤیەن کردەوە و لایەنەکان لەوبارەوە گفتوگۆیان کرد.

News Code 16418

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =