ئه‌مریکا ۴۰ ڕێکخراو و که‌سایه‌تی ڕووسیای گه‌ماڕۆ دا

وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریکا خشته‌یه‌کی بڵاو کرده‌وه‌ که‌ ناوی ۴۰ کۆمپانیا و که‌سایه‌تی ڕووسیای تێدایه‌ و هه‌موویان گه‌ماڕۆ دراون.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ژماره‌یه‌ک گه‌ماڕۆی ئابووری دیکه‌ی له‌ دژی ڕووسیا سه‌پاند.

ئه‌مریکا ناوی ۲۱ که‌سی سه‌ر به‌ ڕووسیا وه‌ک ئیگۆنی چرێزۆف، جێگری وه‌زیری وزه‌ی ڕووسیا و ۹ ڕێکخراوی گرنگی ڕووسیای له‌م خشته‌ نوێیه‌دا هێناوه‌.

نووسینگه‌ی کۆنترۆڵ کردنی داراییه‌ بیانییه‌کانی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریکا هه‌روه‌ها ۱۲ ڕێکخراو و کۆمپانیای دیکه‌ی ڕووسی گه‌ماڕۆ داوه‌.

به‌ پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی مێدیا ڕووسییه‌کان، هه‌موو ئه‌م که‌سایه‌تی و ڕێکخراوه‌ ڕووسیانه‌ هاوپه‌یوه‌ندن به‌ که‌یسی ئۆکراین که‌ کێشه‌یان له‌گه‌ڵ ڕووسیا هه‌یه‌.

News Code 16413

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =