کوژرانی ۷ هێزی عێراقی له‌ هێرشێکی ئه‌مریکا

باڵه‌فڕه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا ناوچه‌یه‌کی ڕۆژاوای شاری ڕۆمادیان بوردومان کرد که‌ به‌و هۆیه‌وه‌ ۷ هێزی ئه‌منی و حه‌شدی شه‌عبی عه‌شایری عێراق کوژران.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ که‌نالی سومریه‌ نیوز، هێرشه‌ ڕقه‌به‌رانه‌کانی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق درێژه‌ی هه‌یه‌.

ڕۆژی رابردوو باڵه‌فه‌ره‌ سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا ناوچه‌یه‌ک له‌ ڕۆژاوای  شاری ڕۆمادی سه‌ر به‌ پارێزگای ئه‌نباریان بوردومان کرد.

به‌ هۆی ئه‌و هێرشه‌وه‌ ۷ هێزی ئه‌منی و حه‌شدی عه‌شایریی عێراق کوژراون.

 ئه‌مه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ تا ئێستا ده‌یان که‌س له‌ سه‌ربازانی عێراقی له‌ هێرشی هێزه‌کانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ناوچه‌ جۆراوجۆره‌کانی ئه‌نباردا کوژراون.

News Code 16400

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =