شیعەکان دوو لە سێی کورسیەکانی پەرلەمانی عێراق دەبەنەوە

"شێخ محەمەد سەهیود" نوێنەری پەرلەمانی عێراق بە ئاماژە بە هەوڵی سعوودییەکان بۆ دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە، پێشبینی کرد کە شیعەکان لەو هەڵبژاردنە دوو لە سێی کورسیەکانی ببەنەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – ڕامین حسێن ئابادیان: نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق پاش تەن گ و چەڵەمەیەکی زۆر، چەند رۆژ لەوە پێش پلانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیان لە کاتی دیاری‌کراودا پەسند کرد. بە گوێرەی یاساکانی ناو دەستووری عێراق و پەسندکراوی پلانی ئەم دواییە لای پەرلەمان، هەڵبژاردنەکان دەبێ لە کاتی دیاری کراوی خۆیدا واتە لە رۆژی ١٢ی مەی ٢٠١٨ (٢٢ی گوڵانی ساڵی داهاتوو) بەڕێوە دەچێت و فوئاد مەعسوو‌می سەرۆک کۆماری عێراق دەستووری داوەتە تەواو دەزگاکانی عێراقی بۆ بەڕێوەبردنی پەیڕەونامەی کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان.

بە پێی گرینگیی ئەو هەڵبژاردنانە، کە یەکەمین هەڵبژاردنی پاش ئازادکرانەوەی ناوچەگەلی جۆراوجۆری عێراق لە بندەستی تیرۆریستانی داعشە، وتوێژێکمان لە گەڵ "شێخ محەمەد سەهیود" نوێنەری پەرلەمانی عێراق ئامادە کردووە کە لە خوارەوە دەیخوێننەوە:

* پێکهاتەی سیاسیی ئێستای حزب و لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە سەردەمی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی چۆن دەبینن؟ لاتان وایە چ هاوپەیمانییەک بۆ چوونە پەرلەمان سەر دەکەوێت؟

ـ ڕاستیەکەی ئەوەیە کە لە ئێستادا ناکرێت بە شێوەی وردبینانە پێشبینیی سەرکەوتنی کۆتایی هاوپەیمانەکان بکرێت، چونکە هەلومەرجەکان بە نیسبەتی ڕابردوو زۆر گۆڕاون. هاوکات زۆربەی هاوپەیمانانی ئێستای ناو پەرلەمان گۆڕانیان بە سەردا هاتووە. بەوەشەوە ئێمە لە هاوپەیمانیی "دەوڵەتی یاسا" بەردەوامین لە پێشخستنی پلانەکانمان کە مسۆگەر کردنی زۆرینەی کورسیەکانی پەرلەمانە.

ئەو هەوڵەی کە لە ئێستادا ئێمە دەیدەین بریتییە لەوەی کە هەلومەرج بۆ سەرکەوتنی هاوپەیمانی شیعە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا بڕەخسێنین، بۆ ئەوەی ئامانجی سەرەکیمان واتە بە دەست هێنانی پۆستی سەرۆک کۆماری بۆ شێعەکان بپارێزین. هەر وەک دەزانن سەرۆک کۆماری داهاتوو لە نێوان هاوپەیمانیی سەرکەوتوو لە هەڵبژاردنەکاندا دیاری دەکرێت. سەبارەت بە پێکهاتەی سیاسییەکانی ئێستای عێراق دەبێ بڵێم کە بێ شک حزب و ڕەوتەکانی "هاوپەیمانی نیشتمانی" بۆ بە دەست هێنانی زۆربەی کورسیەکان پێکەوە ئیتیلاف دەکەن.

* بە پێی دەستووری عێراق گرووپە سەربازییەکان مافی بەشداربوون لە هەڵبژاردەکانیان نییە. بەو پێیە داهاتووی چالاکیی حەشدی شەعبی لە بواری سیاسی عێراق و بە تایبەت لە ڕەوتی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیدا چۆن لێک دەدەنەوە؟

ـ هەڵبەت دەبێ ئەوە بڵێم کە دەستوور رێگری لە بەشداریی سوپا و هێزی چەکداری لە هەڵبژاردنەکاندا ناکات. بە گوێرەی یاسا ئەگەر کەسانی سەر بە هێزی چەکداری بیانەوێ لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداری بکەن دەبێ لە پۆستی سەربازیی خۆیان بکشێنەوە. ئەو بابەتە بۆ حەشدی شەعبی-ش لە ئارادایە.

هیچکەس ناتوانێ حەشدی شەعبی لە بەشداربوون لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی بێبەش بکات. بەڵام ئەگەر کەسێک لە حەشدی شەعبی بیەوێ بەشداری هەڵبژاردنەکان بێت دەبێ لە پۆستەکەی خۆی بکشێتەوە و وەک هاووڵاتییەک و نەک هێزێکی سەربازی بەشداری هەڵبژاردنەکان بێت.

* لە ئێستادا ئایا هاوپەیمانییەک لە نێوان ڕەوت و گرووپەکانی شیعه و سوننە لە عێراقدا ساز بووە؟

ـ نا، حزبە شیعەکان بە دوای هاوپەیمانی لە گەڵ یەکترن بۆ بە دەست هێنانی زۆرترین کورسیی پەرلەمانی. بەڵام ئەوە بەو مانا نییە کە ناتوانن لە گەڵ حزبە سوننەکان ببنە هاوپەیمان. ڕەنگە حزبە سوننە و شیعەکان بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی داهاتوو پێکەوە هاوپەیمانی ساز دەن. دەوڵەتی داهاتوو تەنیا تایبەت بە چینێکی تایبەتی نییە.

دەوڵەتی داهاتوو ئەگەر تەنیا دەوڵەتێکی شیعه یان تەنیا دەوڵەتێکی سوننە بێت، بە دڵنیاییەوە لە پراتیگدا شکست دەهێنێت. هەر بەو پێیە، پرسی پێکهێنانی هاوپەیمانی نێوان شیعه و سوننە بۆ پێکهێنانی دەوڵەت لە ئارادایە.

* بە بڕوای ئێوە ئایا ئەوە شێعەکانن کە لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی مانگی مەی ئەمساڵی زایینیدا سەردەکەون؟ دۆخی پەرلەمانی داهاتوو لەوبارەوە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

ـ ڕەنگە هاوپەیمانیگەلی شیعە بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی داهاتوو گۆڕانیان بە سەردا بێت، بەڵام من لە سەر ئەو بڕوایەم کە هاوپەیمانی شیعەکان دوو لە سێی کورسیەکانی پەرلەمانی داهاتوو دەباتەوە؛ ئەگەرچی پێکهاتەی ئەو هاوپەیمانانە بە نیسبەتی ڕابردوو گۆڕانیان بە سەردا هاتووە.

حزبە و ڕەوتە شیعەکان کە تا ئێستا بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکان چوونەتە قۆناغی کۆتایی بریتین لە نەسر، فەتح، دەوڵەتی یاسا و ڕەوتی بەدر.

بە بڕوای من حزبە شیعەکان زۆرترین ژمارەی کورسیەکان بە دەست دەهێنن. گرینگ نییە کە هاوپەیمانی شیعه چۆن پێک دێن؛ گرینگ ئەوەیە کە ئەو هاوپەیمانانە، لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی داهاتووی عێراقدا سەرکەوتوو بن.

* هەندێک لە هەواڵەکان باس هەوڵی عەرەبستانی سعوودی بۆ دەستێوردان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی لە تەواو رێگاگەلی مومکینەوە دەکەن. ڕای ئێوە لەوبارەیە چیە؟

ـ لە پەیوەندی لە گەڵ هەوڵەکانی عەرەبستانی سعوودی لە عێراق، دۆخەکە تەواو ڕوونە. وایە ئەوان دەیەوی لە هەڵبژاردنەکاندا دەستێوەردان بکەن و ئەوە تەنانەت لە زمانی "سامر سوبهان" باڵوێزی پێشووی عەرەبستان سعوودی لە عێراقیشدا دەبسترێ. ناوبراو لە میانەی دیدار لە گەڵ کەسایەتییە سیاسییەکاندا بە فەرمی ڕایگەیاندووە کە پاڵپشتی لە هەندێک گرووپی سیاسیی تایبەت دەکەن بۆ ئەوەی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق هەڵبژێرن.

ئەوە دەستێوەردانی ئاشکرا لە کاروباری ناوخۆیی عێراقە. عەرەبستان سعوودی تا ئێستا داراییەکی زۆری بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی عێراق تەرخان داوە. ئەمڕۆش هەر ئەو کارە دەکات. بەڵام گەلی عێراق سەلماندوویەتی کە دەتوانێ پیلانەکانی عەرەبستانی سعوودی بۆ گوڕینی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی بەرەوڕووی شکست بکاتەوە.

News Code 16389

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =