گێڕانەوەی کۆشکی سپی لە پەیوەندی ئەردۆغان و ترامپ درۆیە

سەرچاوەکانی سەر بە دەوڵەتی ئەنقەرە دەڵێن ڕاگەیێندراوی کۆشکی سپی سەبارەت بە گفتوگۆی تەلەفۆنی سەرۆک کۆمارانی ئەمریکا و تورکیا، دوورە لە ڕاستی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، سەرچاوەکانی سەر بە دەوڵەتی ئەنقەرە دەڵێن ڕاگەیێندراوی کۆشکی سپی سەبارەت بە پەیوەندی تەلەفونی سەرۆک کۆمارانی تورکیا و ئەمریکا هاوپەیوەند بە ئۆپەراسیۆنی عەفرین، لە گەڵ ئەو شتەی لە نێوانیان ئاڵوگۆڕ کراوە زۆر جیاوازە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، لە میانەی ئەو گفتوگۆ تەلەفونیەدا، سەرۆک کۆماری تورکیا جه‌ختی لەوە کردووە كه‌ ئامانجی توركیا له‌ پاككردنه‌وه‌ی عه‌فرین له‌ تیرۆر، پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌یه‌تی و لە بەرامبەردا دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هیچ ئاماژەیەکی بە نیگەرانییەکان هەمبەر بە تەشەنەسەندنی پێکدادانەکانی عەفرین نەکردووە و تەنیا باسی لە سنووردار کردنی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوون لە ماوەیەکی زەمانیی دیاردا و خۆبورادن لە پێکدادانی ڕاستەوخۆ لە مەنبەج بە هۆی ئامادەبوونی سەربازانی ئەمریکی لەو ناوچەیەدا کردووە.

بە وتەی ئانادۆلو لایەنی تورکیا بۆ جارێکی دیکە جەختی لە زەروورەتی پاشەکشێی کوردەکانی پەیەدە و یەپەگە بۆ رۆژهەڵاتی ڕووباری فورات کردۆتەوە، بۆ ئەوەی لە ئەگەری پێشڕەویی داعش لە مەنبەج، بەرهەڵستکارانی سووریی پاڵپشتکراوی ئەنقەرە توانای بەرەنگاربوونەوەی ئەو تیرۆریستانەیان هەبێت.

هەروەها ئیدعا کراوە کە ترامپ لە وتەکانی خۆیدا لە چەمکی "ڕاوێژی تێکدەرانە و درۆیینەکان" بە نیسبەتی تورکیا کەڵکی وەرنەگرتووە، بەڵکوو لە وەڵامی داواکاریی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە ڕاگرتنی پێدانی چەک بە پەیەدە / یەپەگە لە لایەن ئەمریکاوە، بەڵێنی کۆتایی هێنان بەو پڕۆسەی بە سەرۆک کۆماری تورکیا داوە.

هەروەها سەرچاوەگەلی سەر بە ئەنقەرە دەڵێن لەو گفتوگۆیە ئاماژەیەک بە دۆخی نائاسایی زاڵ بە سەر تورکیادا نەکراوە.

شایانی باسە، لە گێڕانەوەی بڵاوکراوەی کۆشکی سپی لە گفتوگۆی تەلەفونیی سەرۆک کۆمارانی ئەمریکا و تورکیادا، دۆناڵد ترامپ بە ڕاوێژێکی هەڕەشەئامێزانە لە گەڵ ئەردۆغان دواوە.

لە ڕاگەیێندراوی کۆشکی سپیدا هاتووە: سەرۆک کۆمار ترامپ بۆ جارێکی دیکە جەختی لە نیگەرانییەکان سەبارەت بە تەشەسەندنی توندوتیژی لە عەفرین و لاوازبوونەوەی ئامانجە هاوبەشەکانی دوو وڵات [ئەمریکا و تورکیا] لە سووریادا کردەوە و خوازیاری سنووردار کردنی هەڵمەتە سەربازییەکان ئەنقەرە و پێشگری لە کوشتوبڕی خەڵکی سڤیل و پەرەدان بە خێڵی ئاوارەکان بووە.

لە درێژەی ئەو ڕاگەیێندراوەدا باس لەوە کراوە کە دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا داوای لە تورکیا کردووە کە بە ڕەچاو کردنی تەواو لایەنەکانی هۆشیاری، خۆ لە هەر جۆرە هەنگاوێک کە ببێتە هۆی پێکدادانی نێوان هێزە سەربازییەکانی تورکیا و ئەمریکا، ببوێرێت. ترامپ جەختی لەوەش کردۆتەوە کە هەر دوو وڵات [تورکیا و ئەمریکا] دەبێ تەواو لایەنەکانی شەڕ و پێکدادان بە دەوری ئامانجی سەرەکی و هاوبەش کە هەمان شکستدانی هەمیشەیی داعشە، کۆ بکەنەوە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێندراوەکەی کۆشکی سپیدا ئاماژە بەوە دراوە کە سەرۆک کۆمار ترامپ بەڵێنیی هاوکاریی نزیکتر و دوو لایەنەی بۆ چارەسەریی نیگەرانییە ئەمنییە ڕەواکانی تورکیا بە ئەردۆغان داوە. دوو وڵات سەبارەت بە زەروورەتی جێگر کردنی پاوەجێی و سەقامگیری لە سووریایەکی یەکگرتوو کە لە داهاتوودا هیچ هەڕەشەیەکی بۆ سەر دراوسێکانی و لەوان تورکیا نەبێت، گفتوگۆیان کرد. سەرۆک کۆمار ترامپ هەروەها نیگەرانیی خۆی بۆ "ڕاوێژی تێکدەرانە و درۆیینی" بەرپرسانی ئەنقەرە سەبارەت بە هاووڵاتیانی ئەمریکی و پێرسونێلی ناوچەیی قۆڵبەست کراوە لە لایەن تورکیاوە، دەربڕی.

لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەشدا هاتووە: دوو سەرکردە داکۆکیان لە پابەندبوونیان بە پرسی باشترکردن و تۆکمەکردنی هاوبەشیی ستراتژیکی نێوان ئەمریکا و تورکیا و بە تایبەت پتەوکردنی سەقامگیریی ناووچەیی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی پاڵپشتکراوی ئێران کردەوە.

News Code 16386

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =