نامه‌ی ڕۆحانی بۆ سه‌رکرده‌کانی ۱+۵ و وڵاتانی دراوسێ ئێران

سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌سه‌ر‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ توویتر هه‌واڵی له‌ ناردنی نامه‌یه‌ک بۆ سه‌رکرده‌کانی ۱+۵ داوه‌ له‌باره‌ت جێبه‌جێ کردنی به‌رجام.

 به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر،حه‌سه‌ن ڕۆحای سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ توویتێر نووسی که‌ نامه‌یه‌کی بۆ چه‌ند سه‌رکرده‌ی وڵاتانی جیهان نووسیوه‌ له‌ باره‌ی ڕێککه‌وتنی ناڤۆکیه‌وه‌.

 له‌م نامه‌یه‌دا ڕۆحانی وێڕای خۆشحاڵی له‌ هه‌وڵ بۆ وه‌ده‌ستهێنانی رێککه‌وتنی ناڤۆکی هیوای خواستووه‌ که‌ به‌زووترین کات به‌لێنه‌کان و هه‌نگاوه‌ پێویسته‌کان بۆ جێبه‌جێ کردنی به‌رجام هه‌ڵگیردرێت.

 ڕۆحانی له‌ توویتێکی دیکه‌شدا له‌ ناردنی نامه‌ بۆ سه‌رکرده‌ی وڵاتانی دراوسێ هه‌واڵی داوه‌ و هیواشی خواستووه‌ که‌ که‌ڵک له‌ ده‌رفه‌ت و پۆتانسیه‌له‌کانی پاش به‌رجام بگیردرێت بۆ هاوکاری له‌ هه‌موو بواره‌کاندا.

News Code 1637

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =