یادداشتی نێودەوڵەتی؛

چڵی زەیتوون بۆ شەڕ؛ شرۆڤەیەک لە سەر ئۆپراسیۆنی عەفرین

ناسەی هەواڵ: 4208458 -
کاری ئەم دواییانەی تورکیا کێشەکانی سووریا چارەسەر ناکات؛ ستراتیژیک بوونی کێوەکانی عەفرین و توانایی یه‌په‌گه‌ لە شەڕە پارتیزانییه‌کان و هەبوونی چەکی پێشکه‌وتوو، شه‌ڕی عه‌فرینی ئاڵۆز کردووه‌.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی- ئەمیر حسێن رەجەبی معمار: پاش ماوەیەکی درێژ شەڕە قسە و هەڕەشەی سەربازی، تورکیا هێزەکانی خۆی بە ئامانجی کۆنترۆڵ کردنی ناوچەی عەفرین بردووەتە ناو خاکی سووریا و بە کردەوە شەڕ دژی هێزەکانی ناسراو بە دیمۆکراتیکی سووریا کە بربڕەی پشتی یەکنیەکانی پاراستنی گەلن، دەست پێکرد.

دوو ئامانجی سەرەکی لە لایەن ڕێبەرانی ئەنقەەرەوە بۆ ئۆپراسیۆنی چڵی زەیتوون راگەیێندراوە. سەرەتا کردنە دەرەوەی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە ناوچەکه‌ و دروست کردنی هەرێمێک لە قووڵایی ٣٠ کیلۆمەتری ناو خاکی سووریا و پاشان دروست کردنی بەستێن بۆ گەڕانەوەی سێ و نیو ملیۆن ئاوارەی سووری لە تورکیاوە بۆ وڵاتەکەیان.

ڕوون و ئاشکرایە کە ئامانجی رواڵەتی و پاگەندەیەک کە بە ڕواڵەت دڵسۆزی بۆ ئاوارە سوورییەکان راگەیێندراوە بە هیچ جۆرێک نیشانده‌ری ئامانجی ڕاستەقینەی ئەنقەرە نییە. دەتوانرێت بوترێت کە ئامانجێکیان جگە لە بەرگری لە به‌هێز بوونه‌وه‌ی کوردەکانی سووریا و کۆنترۆڵ کردنی سنووری نێوان دوو وڵاتەکە نییە. چونکوو کۆنترۆڵ کردنی عەفرین لە لایەن کوردەکانەوە بەستێنێک دەبێت بۆ لانیکەم دەولەتێکی فیدراڵی و دروست کردنی هەرێمێک بۆ ئەوان و لە کۆتاییدا دابەش کردنی سووریا.

لە گه‌ڵ ئەو پرسەدا نابێ لە بیری ببەینەوە کە تورکیا پێویستی هەیە بۆ تەواو کردنی ئۆپراسیۆنی فورات و پێوەند دانەوەی ئێعزاز، جرابلۆس و باب بە عەفرینەوە، ئەو ناوچەیە بخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە. ئامانجی کۆتایی تورکیا دەست پێڕاگەیشتن بە شاری مه‌نبه‌جە کە به‌ بێ کۆنترۆڵی عەفرین مومکین نابێت. تورکیا دەمێکە بە هاتنی ڕووسیا بۆ ناو شەڕی ناوخۆیی سووریا، پێگه‌ی خۆی لەم قەیرانه‌ تا ڕادەیەکی بەرچاو لە دەست داوە و ئەو ئۆپراسیۆنە هەوڵی ئەو وڵاتەیه‌ بۆ نیساندانی دزە و بوونی خۆی لە سووریا بە مەبەستی وه‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی داهاتووی ئەو وڵاتە و بەرگری لە پێکهێنانی هەرێمێکی کوردی نوێ لە سنوورە باشوورییەکانی تورکیایه‌.

تەیار کردن و رێکخستنی تیرۆریستەکان

هێزە سەرەکییەکانی تورکیا، نە سەربازانی سوپای ئەو وڵاتە بەڵکوو ئەو هێزانەن کە لە ژێر ناوی جۆراوجۆر وەکوو سوپای ئازادی سووریا، گرووپی فەیلەق شام، بەرەی نەسر و ...، چه‌ندین ساڵه‌ لە لایەن ئەو وڵاتەوە پاڵپشتی دەکرێن.

ئەوەی کە ئەمڕۆ ئەو گرووپانە لە لایەن تورکیاوه‌ فەرماندەیی دەکرێن بە واتای مسۆگەر کردنی هەمیشەیی ئاوەها کۆنترۆڵێک نابێت و بەرپرسانی ئەنقەرە بە تەیار کردن و چەکدار کردنی هەزار هێزی توندڕەوی تەکفیری لە سنوورەکانی خۆی دەستی داوەتە یاریەکی مەترسیدارەوە کە هەر چەند خۆیان وا بۆی دەچن کە دەزانن چ دەکەن بەڵام وادیار نییە ئاوەها کارێک لە درێژخایەندا بۆ خۆیان و ناوچەکە بێ تێچوو بێت.

قازانجەکان لە گەڵ ئەمریکا

کوردەکانی سووریا گرینگترین هاوبەشی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە خاکی ئەو وڵاتەن و واشنتۆن تا ئێستا بۆ رێکخستن، پەروردە و تەیار کردنیان بوودجەیانی تەرخان کردووە و بەڵێنی پێککهێنانی هیزێکی ٣٠ هەزار کەسی لە باکووری سووریا نیشان لە گەڵاڵەکانی ئەمریکا بۆ داهاتوویە. ئێستا ئەگەر تورکیا بتوانێ لە ئەم شەڕە سەر بکەوێت و ئەو ناوچانە کە لە بەرچاویەتی کۆنترۆڵی بکات، گورزێکی کوشنده‌ دەگەیێنێتە بەرژەوەندییە درێژ خایەنەکانی ئەمریکا و ئەمەش ناتوانێت بێ وەڵآم بمێنێتەوە. کوردەکانی سووریا دەروازەی چوون و پەرەسەندنی ئەمریکا لە ئەو وڵاتە دێنە ئەژمار.

کاردانەوەی ئێران و ڕووسیا

بێ گومان ڕووسیا لە پەرەسەندنی دزەی ئەمریکا لە قه‌باره‌ی بەهێز کردنەوەی کوردەکانی سووریا نیگەرانە و رێککەوتنی ڕواڵەتی لە گەڵ تورکیا و چاوپۆشی کردن لە ئۆپراسیۆنی چڵی زەیتوون لە هەمان پێوەندیدا لێکدەدرێتەوە بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە کە ڕووسیا چارەنووسی ناوچە کوردنشینەکان گرنگ نییە بەلایەوە.

ئێرانیش ڕێک وەکوو ڕووسیا لە پەرەسەندنی بوونی سیاسی و سەربازی ئەمریکا لە باکووری سووریا نیگەرانە و کارەکەی تورکیاش بە وردی سەرەنج دەدات چونکوو نادیارە جووڵە سەربازییەکانی تورکیا نەبێتە هۆی درێژ بوونەوەی پێکدادانەکان لە گەڵ سوپای سووریا.

ئاکام

ئه‌وه‌ش بڵێین کە کاری ئەم دواییانەی تورکیا نە تەنیا گرێیەکی لێکپێچراوه‌ لە قەیرانەکانی سووریا باز ناکات، بەڵکوو کوێرتری دەکاتەوە. ئەستەمی و ستراتیژیک بوونی کێوەکانی عەفرین و توانای زۆری یەکینەکانی پاراستنی گەل لە شەڕی پارتیزانی و هەبوونی چەکی پێشکەوتوو کە لە لایەن ئەمریکاوە خەڵات کراوە، ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیاش لە گەڵ پێچراوی و تێچووی زیاتر ڕووبەڕوو دەکاتەوە.

ناردنی بۆچوون

1 + 9 =