سێ کوچکینی سەربازیی تورکیا لە دڵی جیهانی عەرەبدا

لێکدانەوەی گۆڕانکارییەکانی ناوچە و سیاسەتگەلی تورکیا سەلمێنەری ئەو ڕاستیەن کە ئەنقەرە پاش کەمڕەنگ بوونەوەی ڕۆڵی خۆی هەمبەر بەو گۆڕانکاریانە، پەیجۆری دۆزینەوەی ستراتژیکێکی نوێ و پێناسەکردنی لە قەوارەیەکی سیاسەتی دەرەکیی خۆیەتی.

ئاژانسی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – فاتمە ساڵحی: گرینگیی ئەفریقا بۆ وڵاتێکی وەک تورکیا نەک تایبەت بە ئێستا بەڵکوو دەگەڕیتەوە بۆ سەردەمی عوسمانی؛ سەردەمێک کە عوسمانییەکان بۆ داگیرکردنی ئەفریقا لە گەڵ بەریتانیا و فەڕەنسا و ئیتالییەکان ڕکابەریی دەکرد.

ئەفریقا بەردەوام بە هۆی خەزێنە سروشتی و دەوڵەمەندەکانی و پێگەی ستراتژیکی سەرنجی زۆربەی وڵاتانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە. ئەم بەژە لە باکوورەوە دەگاتە دەریای ناوەڕاست، لە باکووری رۆژهەلاتەوە دەگاتە کەناڵی سوئێز و دەریای سوور، لە رۆژهەڵاتەوە دەگاتە کەنداوی عەدەن، لە باشووری رۆژهەڵاتەوە دەگاتە ئەقیانووسی هیند و لە رۆژئاواوە دەگاتە ئەقیانووسی ئەتڵەس و لەو ڕووەوە وەک ڕێڕەوی سەرەکیی تەواو بازرگانیگەلی جیهانی وێنا دەکرێت. ئەفریقا جگە لە نەوت خاوەن کانگاگەلێکی زۆر دەوڵەمەندە و بە پێی توێژینەوەکان بەشێکی زۆری بەردە بەنرخ و گرانباییەکانی جیهان لەو بەژەدان. گرینگترین و پڕداهاتترین هەناردەی ئەفریقا مادەی کانگایی و نەوتە و وڵاتانی باشووری ئەفریقا خاوەن خەزێنەی گەورەی زێڕ، مس و ئەڵماسن.

گۆڕانکارییە ناوچەییەکانی وەک لیبیا، یەمەن، سووریا و هەروەها ناوچەی کەنداوی فارس بۆتە هۆی ئەوەی کە ئەنقەرە قەیرانەکانی ناوچەیی گرێ بداتەوە بە بەرژەوەندییەکان و پێدزەی لەو وڵاتانە و لای وایە پێکدادانەکانی ئێستای سووریا و عێراق لە لایەن وڵاتانی دەرەکییەوە پلانی بۆ داڕێژراوە و ئامانج لەو کارە دامەزراندنی وڵاتی کوردی و لە ئەنجامدا کردنە ئامانجی تورکیایە.

تەرکیزی سیاسەتی دەرەکیی تورکیا لە سەر توندوتیژی لە ڕاستیدا بۆ وەدی هێنانی دوو ئامانجی سەرەکییە؛ یەکەم داکۆکی لە ڕۆڵی ئەو وڵاتە وەک زلهێزێکی ناوچەیی گەورە کە ناکرێت لە گۆڕانکارییەکانی ئێستای رۆژهەڵاتی ناڤین نکۆڵی لێ بکرێت و ئەوە شرۆڤەیەکە لە لێدوان و وتەکانی ئەردۆغان سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچە. دووهەم  کەڵک وەرگرتن لە قەیرانی ئێستای ناوچە بۆ وەدی هێنانی ڕۆڵی تورکیا لە رێگەی سازدانی هاوپەیمانی لە گەڵ هێزە ناوچەیی و ناوخۆییەکان بە ئامانجی وەدی هێنانی بەرژەوەندیی ئابووری و بەرزکردنەوەی جێ پێ و پێدزەی ئەو وڵاتە.

ئەنقەرە هەوڵ دەدات هەژمۆنیی خۆی تا جەغزی ئەفریقا پەرە پێبدات و لەو پێناوە بەهرە لە پاڵپشتیی سەربازی و کردنەوەی بنکەی سەربازی لە وڵاتانی ئەفریقایی دەبات. شرۆڤەکاران هەمبەر بە مەترسییەکانی بەردەم کردنەوەی بنکەگەلی سەربازیی تورکیا لە ئەفریقا هۆشدار دەدەن و لایان وایە ئەو کارە هەڕەشەیەکی ئاشکرایە لە دژی میسر، چونکا پەیوەندیی نێوان قاهیرە و ئەنقەرە تەشەنەدارە و هاوکات میسر و سوودان لە سەر ناوچەکانی حەلایب و شەلاتین-یش پێکەوە ناکۆکن.

هەروەها لەم دواییەدا سوودان دوورگەیەکی بە ناوی سواکن بۆ سەرمایەدانەریی ئابووری رادەستی تورکیا کردووە. بەندەری سواکن کۆنترین بەندەر لە خارتوومە و گەلێ جار بۆ گواستنەوەی موسافیران و کاڵاگەل بۆ بەندەری جەدە کەڵکی لێ وەردەگیرێت. خارتووم و ئەنقەرە لەم دواییەدا ڕێککەوتننامەگەلی هاوکاریی سەربازی و ئەمنیان پێکەوە واژۆ کردووە و چاوش ئۆغڵۆ لەو بارەوە ڕایگەیاندووە کە ئەنقەرە درێژە بە پاڵپشتی خۆی لە سوودان بۆ پرسی ئاسایشی دەریای سوور دەدات.

لە لایەکی دیکەوە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئەو وڵاتەدا باسی لە کردنەوەی بنکەی سەربازی لە قەتەردا کرد و بڕیارە ئەو بنکەیە نزیکەی ٣ هەزار سەربازی تورکیا لە یەکەکانی دەریایی، ویشکایی و ئاسمانی لە خۆ بگرێت. هەروەها تورکیا بنکەیەکی سەربازی لە سۆماڵی و لە دەریای عەدەن بە ئامانجی ڕاهێنانی زیاتر لە ١٠ هەزار سەرباز کردۆتەوە و بەوجۆرە پێنجەمین وڵاتە لە ئاستی جیهاندا لە بابەت هەبوونی بنکەی سەربازی لە ئەفریقادا. هاوکات تورکیا لە سووریا، عێراق، ئازەربایجان و ئالبانیش بنکەی سەربازیی هەیە و بەشداری هێزەکانی پارێزەری ئاشتیی ئەفغانستان، لوبنان و وڵاتانی دیکەشە. بەم چەشنە ئەو وڵاتە لە پەیوەندییە دەرەکییەکانیدا بەهرە لە سیاسەتگەلی توندوتیژی دەبات بۆ ئەوەی لە رێگەی گۆڕانکارییەکانی ئێستای ناوچە رێگەیەک بۆ بەرزکردنەوەی پێگەی لە ناوچەدا بدۆزێتەوە و پێشبینی دەکرێت ئەو سیاسەتەی لە ساڵی ٢٠١٨شدا درێژە پێ دەدات.

لە لایەکی دیکەوە پێدەچێت قەیرانی کەنداوی فارس لە ئیستادا گەیشتۆتە ئەفریقا و ئەوەش ئەگەری سەرهەڵدانی ناکۆکیی ناوچەیی بە دواوەیە. ڕێککەوتنی ئەم دواییەی تورکیا و سوودان بە بایەخی ۶۵۰ ملیۆن دۆلاری سەلمێنەری تێوەگلانی ئەفریقا لە ناکۆکییەکانی کەنداوی فارس و رۆژهەڵاتی ناڤینە. ڕکابەرییەکان بۆ بەرزکردنەوەی پێگەی ولاتانی کەنداوی فارس گەیشتۆتە تەنگەی بابولمەندەب لە شاخی ئەفریقا؛ ئەو تەنگەیە کەنداوی عەدەن گرێ دەداتەوە بە دەریای سوور. ئەمیری قەتەر مانگی ڕابردوو هاوپەیوەند بە ناکۆکییەکانی لە گەڵ وڵاتانی عەرەبیی کەنداوی فارس و بۆ ڕاکێشانی پاڵپشتیی وڵاتان، سەردانی ٦ وڵاتی رۆژئاوای ئەفریقای کرد. لە لایەکی دیکەوە عەرەبستان و ئیمارات هەمبەر بە بەرزبوونەوەی پێگەی سەربازیی تورکیا نیگەرانن، چونکا تورکیا لە قەیرانی کەنداوی فارسدا پاڵپشتیی لە دۆحە کرد. عەرەبستان و ئیمارات بنکەگەلێکیان لە سۆماڵی و ئێریترەدا هەیە و نیگەرانی ئەوەن کە ڕێککەوتنی نێوان سوودان و تورکیا ببێتە هۆی سەرهەڵدانی دەسەڵاتەکان لە نزیکیی جەدە.

لێکدانەوەی بنکەکانی تورکیا لە ناوچە و لە ئەفریقا نیشان دەدات کە ئەو ولاتە سێ کۆچکینییەکی ستراتژیکیی لە دەریای سوور و کەنداوی فارس و هەروەها ئەقیانووسی هیند پێکهێناوە. لەمناوە دوورگەی سواکن کە بە دەروازەی دەریای سوور ناسراوە، بایەخێکی تیجاری و ئابووریی زۆری هەیە و زیاتر لە ٤٠ هەزار سوودانی لەو ناوچەیەدا دەژین. لە سەردەمی ئیمپراتووریی عەوسمانی ئەو دوورگەیە خاڵی بەرپرچدانەوەی هێرشەکانی سەر ئیمپراتووری لە رێگەی دەریای سوور و حیجاز بووە.

لەمدواییەدا کەناڵێکی تەلەڤیزیۆنیی سەر بە بنەماڵەی ئەردۆغان فیلمێکی بەڵگەیی بڵاو کردەوە کە تێیدا بانگەشەی ئەوە دەکرا کە نەوەکانی عوسمانی بەرگری لە میراتی خۆیان دەکەن. لەو فیلمەدا ئاماژە بە هەواڵە بڵاوکراوەکان لە میدیاکانی میسری سەبارەت بە ئامانجی تورکیا لەو دوورگەیە بۆ ڕووخاندنی دەسەلاتی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر، کرابوو. کارناسانی ئەو فیلمە جەختیان لەوە دەکردەوە کە لە سەدا ٩٩ی دوورگەی سواکن دەبێتە بنکەی سەربازی، هەر بۆیە تەواو ئەو کەشتیانەی لە دەریای سوورەوە تێدەپەڕن، لە ژێر چاوەدێریی تورکیادا دەبن.

ئەفریقا لە ئێستادا بژێرەیەکی ستراتژیکی گرینگە بۆ تورکیا. تورکیا تەنانەت بەر لە دەسەڵاتدارێتی پاری داد و گەشەش لە بابەتی ئابووری و ستراتژیکییەوە چاوی بڕیبووە ئەفریقا. چونکا ئەفریقا دەتوانێ بەستێنێکی لە بار بێت بۆ جێبەجێ کردنی نەخشەی دیپلۆماتیک و ئابووریی تورکیا و دەستەبەرکەری ڕۆڵی چالاکی ئەو وڵاتە لە ناوچەدایە. بەوەشەوە هێشتا ئەو وڵاتە بە نیسبەتی ئێران و وڵاتانی رۆژئاوایی و چین، پێگەیەکی کەمڕەنگی هەیە و ئەوەش دەتوانێ کێشە و ململانەیەکی زۆری بۆ تورکیا لە ڕکابەریی جیهانی لە سەر ئەفریقا بە دواوە بێت. هەڵبەت نابێ لەوبارەوە ڕۆڵی ڕژیمی زایۆنی بۆ زاڵبوون بە سەر سەرچاوەگەلی سروشتی و ئابووریی ئەفریقا و تۆکمەکردنی ئامادەبوونی ستراتژیکی لەو بەژەدا پشتگوی بخرێت.

گرفتی دیکەی تورکیا بۆ پەڕەدان بە پێگەی لە ئەفریقادا، شەڕە ناوخۆییەکان لە هەندێک وڵاتی ئەفریقایی و لەوان لیبیایە کە کاریگەری ئەمنی و ئاسایشی لە سەر ناوچەدا هەیە و تورکیا دەبێت لەو بوارەشدا هەوڵی زۆر بدات.

News Code 16332

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =