پێکدادانی لایەنگران و دژبەرانی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین

فرۆکەخانەی هانوفێری ئەڵمانیا شایەدی پێکدادانی لایەنگران و دژبەرانی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین و باکووری سووریا بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی ئەڵمانیا، لانی‌کەم ١٨٠ لایەنگری دەوڵەتی تورکیا و کەردەکان لە تەڕمیناڵی Bی فرۆکەخانەی هانوفێر تێهەڵچوون.

رۆژنامەی دەیلی سەباحی تورکیا بە بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە، لە هێرشی لایەنگرانی پەکەکە بۆ سەر هاووڵاتیانی تورک لە فرۆکەخانەی هانوفێر هەواڵی دابوو.

ئەو ڕووداوە لە کاتێکدایە کە لە ناوخۆی شاری هانوفێریش خۆپیشاندانێکی هاوپەیوەند بە شێوەی ئاشتی خوازانە بەڕێوەچووە.

شارەکانی دیکەی ئەڵمانیش شایەدی گردبوونەوە و خۆپیشاندانی هاوشێوە بووە و رۆژی یەکشەممەش تاقمێکی نەناسراو هێرشیان کردۆتە سەر مزگەوتێکی تورکوکان لە شاری "کەسێل". هەروەها لە "نوورئەدین وێست فالێن"یش کەسانێکی نەناسراو پەنجێرەی مزگەوتی تورکەکانیان شکاندووە.

وتەبێژێکی پۆلیسی ئەڵمانیاش ڕایگەیاند کە ئەو هێرشانە لە سارە جۆراوجۆرەکانی ئەو وڵاتە هاوپەیوەندە بە هێرشی تورکیا بۆ سەر باکوورەی سووریا.

News Code 16321

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =