دوو به‌رپرسی ئه‌مریکا سه‌ردانی ڕه‌قه‌یان کرد

دوو به‌رپرسی سه‌ربازی باڵای ئه‌مریکا دوێنێ بێ ئه‌وه‌ی پێشتر ڕایبگه‌یه‌نن سه‌ردانی شاری ڕه‌قه‌یان کرد که‌ ئێسته‌ له‌ ده‌ستی داعش ئازاد بووه‌.

به ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، مارک گرین و ژنراڵ جۆزف ڤوتێل بێ ئه‌وه‌ی ڕایبگه‌یه‌نن به‌ نه‌هێنی سه‌ردانی شاری ڕه‌قه‌ له‌ باکووری سووریایان کردووه‌.

مارک گرین باڵاترین که‌سایه‌تی سیاسی ئه‌مریکا که‌ له‌ دوای ئازاد بوونی شاری ڕه‌قه‌ له‌ ده‌ستی تیرۆرسیته‌کانی داعش، له‌م شاره‌ دیدار ده‌کات.

شایانی باسه‌ که‌ ژنراڵ جۆزف ڤوتێلیش له‌م دیداره‌ هاوڕێی ئه‌م سیاسه‌تمه‌داره‌ ئه‌مریکایی ده‌کرد.

مارک گرین سه‌رۆکایه‌تی ئاژانسی ئه‌مریکا بۆ گه‌شه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ ده‌ست دایه‌، دوای دیداری خۆی له‌ ڕه‌قه‌، سه‌ردانی کوبانی کرد و به‌ له‌م شاره‌وه‌ به‌ ڕۆیترز وتی: ئێمه‌ له‌ دۆخی گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵکی سووریا بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان داین، که‌واته‌ ئه‌م دۆخه‌ یه‌کجار گرنگه‌.

ئه‌و هه‌روه‌ها زیادی کرد: تاکوو چاو کار ده‌کات هه‌موو شوێنێک وێران بووه‌ و پێویستی به‌ ئاوه‌دان بوونه‌وه‌ هه‌یه‌.

شایانی باسه‌ که‌ حه‌فته‌ی ڕابردوو ڕێکس ته‌یلێرسۆن ڕایگه‌یاندبوو که‌ ئاماده‌ بوونی ئه‌مریکا له‌ سووریا کاتی نییه‌ و به‌شێکه‌ له‌ ستراتیژی درێژخایه‌نی ئه‌مریکا و ئه‌مه‌ش به‌ مه‌به‌ستی به‌ر گرتن به‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش ئه‌نجام ده‌بێت.

News Code 16315

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =