فسیڤاڵی ئێتنیکه‌کانی ئێران و پێشانگای گه‌شتیاری له‌ سنه‌

فستیڤاڵی ئێتنیکه‌کانی ئێران و پێشانگای گه‌شتیاری ، پیشه‌ی ده‌ستی و دیاری ئێرانی له‌ شاری سنه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌ڕێوه‌به‌ری فستیڤاڵی ئێتنیکه‌کانی ئێران و پێشانگای گه‌شتیاری ، پیشه‌ی ده‌ستی و دیاری ئێرانی له‌ یه‌که‌مین ڕۆژی ئه‌م فستیڤاڵه‌ وتی: ئه‌م به‌رنامه‌ دوای ۳ ساڵ به‌ پشتیوانی کۆمپانیای ئاوای هونه‌ر و به‌ هاوکاری ئیداره‌ی گشتی میراتی فه‌رهه‌نگی پارێزگای کوردستان له‌ شوێنێ پێشانگا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی سنه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ئه‌میر زیوه‌ری گوڵ زیادی کرد: ئه‌مساڵ بۆ یه‌که‌مین جار ئه‌م فستیڤاڵ و پێشانگایه‌ به‌ به‌شی تایبه‌ت سپێردراوه‌ و تێچووه‌کانیشی له‌ ڕێگه‌ی کرێی غورفه‌کان دابین ده‌کرێت.

ئه‌و ئاماژه‌ی دا: ۱۰۵ غورفه‌ کراوه‌ته‌وه‌ که‌ له‌م ڕێژه‌یه‌ ۴۳ گورفه‌یان پیشه‌ی ده‌ستی، ۲۰ غورفه‌یان جل و به‌رگ و خوارده‌مه‌نییه‌کانی سه‌رتانسه‌ری ئێرانه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری فستیڤاڵه‌که‌ وتی: له‌م پێشانگایه‌ ۱۲ شاری ئێران دیاری ئێران و ۱۵ شاری دیکه‌ پیشه‌ ده‌ستییه‌کانی خۆیان نمایش ده‌که‌ن و ده‌فرۆشن. له‌ به‌شی فستیڤاڵه‌که‌ش هه‌ر ڕۆژی کاتژمێر ۱۸ بۆ ۱۲ گرووپه‌کانی کوردستان، ئازه‌ربایجان و پارێزگاکانی دیکه‌ی ئێران هه‌ڵپه‌ڕکێ و به‌زمی ناوچه‌یی خۆیان نمایش ده‌که‌ن.

شایانی باسه‌ که‌ فستیڤاڵه‌که‌ هه‌ر ڕؤژ له‌ کاتژمێر ۳ نیوه‌ڕۆوه‌ تاکوو ۹ی شه‌و ده‌کرێته‌وه‌. ڕۆژی هه‌ینی له‌ کاتژمێر ۱۰وه‌ ده‌ست پێ ده‌کات و به‌شداری بۆ هه‌مووان ئازاده‌. فستیڤاڵه‌که‌ دوێنێ یه‌کی ڕێبه‌ندان ده‌ستی پێ کرد و تاکوو ۶ی ڕێبه‌ندان درێژه‌ی ده‌بێت.

News Code 16292

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =