ئامانجەکانی ئەردۆغان لە ئۆپراسیۆنی عەفرین

نوێنەر پەرلەمانی سووریا بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئەردۆغان لە پشتی هێرشەکانی ئەنقەرە بۆ سەر عەفرین و مه‌نبج ئامانجی تایبەتی خۆی دەباتە پێشەوە، باسی لە تایبەتمەندییە بەرچاوەکانی دانوستانی سووری- سووری لە سووچی کرد.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی – سومەیە خومارباقی: سوپای تورکیا لە دوێنێ شەممەوە ئۆپراسیۆنی سەربازی خۆی ناسراو بە شاخەی زەیتوونی لە ناوچەی عەفرین هەڵکەوتوو لە باکووری سووریا دەست پێکردووە. پێشتر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە دەسپێکی ئۆپراسیۆنی زەمینی هێزەکانی وڵاتەکەی دژی کوردەکان لە شاری عەفرین هەواڵی دابوو.

ئەرکانی سوپای تورکیا ڕۆژی ڕابردووش بە بڵاو کردنەوەی بەیانییەیەک ڕایگەیاند ئەو ئۆپراسیۆنە کە لە کاتژمێر ٥ ی سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە بە کاتی ناوچەییەوە دەستی پێکردووە، ئاسایش و سەقامگیری  لە سنوورەکانی تورکیا و تەواوی ناوچەکەیە. لە ئەو بەیانییە کە لە وێب سایتی سوپا بڵاو بوەوە، ڕاگەیێندراوە کە ئامانجی ئەو ئۆپراسیۆنە نە خەڵکی سڤیل و کەسانی بێ تاوان، بەڵکوو تیرۆریستەکانە. هەر بەم بۆنەوە وتووێژێکمان لە گەڵ موحەمەد ماهیر مەوقع نوێنەر پەڕلەمانی سووریا ئەنجام داوە کە بە شێوەی خوارەوەیە:

ئەمریکا هێزێکی سەربازی ٣٠ هەزار کەسیی لە باکووری سووریا پێک هێناوە و پاڵپشتیان دەکات کە لە گەڵ دیمەشقیش دژایەتیان هەیە، ئامانجی ئەمریکا لە ئەو کارە چییە؟

ڕاگەیاندنی دەوڵەتی ئەمریکا سەبارەت بە پێکهێنانی هاوپەیمانی لە باکووری سووریا پێکهاتوو لە هێزی کوردزمان و عەشایری عەرەبی ناوچەکەیە و ئەو کارەی ئەمریکا بێژەری شکستی هاوپەیمانی دژە داعش بە ڕێبەرایەتی واشنتۆن لە بەدی هاتنی ئامانجەکانی خۆی سەبارەت بە دابەش کردنی سووریایە. ئامانجێک کە ئەمریکا تێکۆشی لە رێگای گرووپە تیرۆریستییەکان وەکوو داعش بەدیی بهێنیت.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی ئەو باسە زیادی کرد: ئەمریکا هەروا خەریکی دابەش کردنی سووریایە و ئەو لە ئەو بابەتە تێگەیشتووە کە کوردەکان بە تەنیا ناتوانن پڕۆژەی دابەش کردنی سووریا ببەنە پێشەوە، ئەمریکییەکان هەروا لە بەرێوە بردنی ئەو پیلانە سەرنەکەوتوو مانەوە کەوابوو بە دوای بژاردەی نوێ بۆ بووژاندنەوەی ئەو پڕۆژەیەن، پڕۆژەیەک کە تا ئێستا شکستی هێناوە و لە داهاتووش لە بەرانبەر نەتەوەی سووریا و بەشار ئەسەد شکست دەهێنێت.

تورکیا هێرشەکانی خۆیی بۆ سەر ناوچەکانی عەفرین و منبج دەست پێکردووە، ئامانجی ئەنقەرە لە ئەو کارە چییە؟

سیاسەتی پیلان بۆ داڕێژراوی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دژی سووریا، ئەنقەرەی خستووەتە ژێر گوشارەوە بە تایبەتی ئەوەی کە ناوبراو بە دوای نەو عوسمانی گەری لە ناوچەکەیە. سەرکەوتنەکانی سوپای تورکیا لە گۆڕەپانی شەڕ دژی تەکفیرییەکان، تورکیای لە گەیشتن بە ئامانجەکانی بێ ئاکام کردووە بەڵام ئەردۆغان هەروا تێدەکۆشێت لە رێگای هێشتنەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان و دەستێوەردانی راستەوخۆی سەربازی لە سووریا هەوڵە ئەنجام دراوەکان بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی سووریا لە ناو ببات.

داهاتووی دانوستانەکانی ئاشتی سووریا چۆن لێک دەدەنەوە؟

دانوستانەکانی سووری – سووری کە بڕیارە ٢٩ ی ژانڤیە لە سووچی و لە ژێر چاوەدێری ڕووسیا و ئێران بەڕێوە بچێت و ئێستاش خەریکە ئەمادەکاریی بۆ دەکرێت، خاڵیکی وەرچەرخان بۆ داڕشتنی نەخشە ڕێگای ڕست سەبارەت بە داهاتووی نوێی سووریا دەبێت، گرنگایەتی ئەو دانوستانە لە بەر ئەوەیە کە لایەنێکی بەربڵاو لە نوێنەرەکانی نەتەوەی نەتەوەی سووریا تێیدا بەشداری دەکەن و لە راستیدا بەشداریەکی راستەقینە دێتە ئەژمار. ئەو بەشدارییە، پاگەندەیی درۆیی برێ گرووپە دژبەرەکان کە لە دەرەوەی سووریا دادەنیشن دەردەخات، ئەو گرووپانەی کە بە درۆ خۆیان نوێنەری نەتەوەی سووریا دەناسێنن و لەڕاستیدا تەنیا نوێنەری خواستەکانی خۆ  و هۆکاری ڕەنجەڕۆیی و کیشەکانی نەتەوەی سووریا لە ماوەی ساڵانی اربردوو و شەڕ لە ئەو وڵاتە بوون.

News Code 16269

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 8 =