AP ١٣٩٦ ڕێبەندان ١ ٠٩:٠٥

یڵدرم:

هێزی وشکانی سوپای تورکیا ئەمڕۆ دەچێتە عەفرین

هێزی وشکانی سوپای تورکیا ئەمڕۆ دەچێتە عەفرین

سەرۆک وەزیرانی تورکیا، سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی "لقی زەیتون" بۆ سەر عەفرین رایگەیاندووە، لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە بەپێی پێویست ھێزە زەوینییەکانی تورکیا دەست بە چالاکیی و هێرشەکانیان دەکەن.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئاژانسی ئانادۆڵ، یڵدرم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕاگەیاندووە "ھەنگاوی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکە بە رێگەی یەکینەکانی ئاسمانی سوپای تورکیا ئەنجامدرا و زۆربەی ئامانجەکان خاپوور کران".

سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئەوەشی وتووە کە "کاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە زۆر بە وردی خوێندنەوەی بۆ کرابوو جیا لەمەش ئەو ئۆپەراسیۆنە زۆر گرنگە. ناوەکەشی مانادارە و چالاکییەکانیشی".

سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەوەشی وتوە کە "ئەوەی سەرنجڕاکێشە ئەو ئۆپەراسیۆنە ھەم لە رووی دیپلۆماسی، ھەم لە رووی ھێزە چەکدارییەکان و ھەمیش لە رووی رای گشتییەوە بە باشی پلانی بۆ دانراوە ".

یڵدرم  ڕاشیگەیاندووە: "ئەم ئۆپەراسیۆنە مافێکی شەرعی تورکیایە لە چوارچێوەی یاساکانی نێودەوڵەتی و بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان. ئۆپەراسیۆنەکە ناوی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوونە. ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە دەستەبەرکردنی ئاشتی، ئاسوودەیی و خۆشگوزەرانییە".

سەرۆکوەزیرانی تورکیا لەبارەی ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە رایگەیاندووە: "ئامانجی کۆماری تورکیا، ھەرگیز زیانگەیاندن نییە بە یەکپارچەیی خاکی سووریا. ئامانجی ئێمە لەم ئۆپەراسیۆنە پاراستنی سنوورەکانی باشوورمانه‌ و رێگرییە لە ھێرشکردنە سەر ناوچەی قەڵغانی فوڕات و پاراستنی خەڵکی سڤیلە لە شارەکانی سەر سنووری تورکیا. "

پاگەندەی ئەوەشی کردووە کە " یەکێک لە ئامانجەکانی دیکەی ئەم ئۆپەراسیۆنە بریتییە لە رزگارکردنی برایانی کورد، عەرەب و تورکمانەکانی عەفرین لە گوشار و ستەمی رێکخراوی پەیەدە".

ئەوەش لەکاتێکدایە کە دوێنێ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا ڕایگەیاند، ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین به‌ كردار له‌ گۆڕه‌پاندا ده‌ستی پێكردووه، دوای ئه‌ویش نۆره‌ی منبجه‌.

News ID 16234

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha