ئامانجی ئەردۆغان لەناوبردنی کوردە/ تورکیا داعشێکی دیکە دروست ده‌کات

نوێنەری سنە، دیواندەرە و کامیاران لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران جەختی کرد کە هەموو ئامانجەکانی دەوڵەتی تورکیا و بە تایبەت ئەردۆغان لەناوبردنی کوردەکانی سووریایه‌.

سەید ئەحسەن عەلەوی لە دیمانە لەگەڵ هەواڵنێری مێهر بە ئیدانە کردنی تۆپبارانی عەفرین لە لایەن سوپای تورکیاوە، وتی: بەداخەوە تورکیا و بە تایبەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هەمیشە بە دوای خواست و ئامانجە سیاسییەکانی خۆیەوەیە و ستراتێژی ئەوان پەرەدان بە سنوورەکانی تورکیا و زیندووکردنەوەی خەلافەتی عوسمانییەکانە و ئەمنیەت و ئاسایشی ناوچەکە بۆ تورکیا گرینگ نییە.

عەلەوی وتیشی: ئەردۆغان بە دوای سەربەخۆیی سووریا و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکەوە نییە و دەیەوێت پەراوێزی ئەمن بۆ تورکیا و سنوورە جوگرافیاییەکانی وڵاتەکەی بەدیبێنێت.

نوێنەری کوردستان لە مەجلیس، ستراتێژی و سیاسەتی ئەردۆغان لە سووریا و لە ناوچەکەی بە پێچەوانەی سیاسەتەکانی ئێران ڕایگەیاند.

عه له‌وی ڕاشیگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران و هێزەکانی بەرخۆدان بۆ ڕیشەکێش کردنی توندوتیژی و داعش و گەڕاندنەوەی ئارامی بۆ ناوچەکە، شەهیدی زۆریان لە سووریا داوە بەڵام ئێستا دەوڵەتی ئەردۆغان یەکپارچەیی و شێواندنی جوغرافیای سووریای کردووەتە ئامانج و دژی سیاسەتەکانی ئێران، سووریا و ڕووسیا کار دەکات و تورکیا هیچ کات هاورێیەکی باش نەبووە بۆ ئێران و دەیەوێت داعشێکی دیکە لە سووریا دروست بکات.

ئەوەشی وت کە دەبێ وڵاتانی دراوسێ سووریا دژی ئەم سیاسەت و هێرشانە بوەستنەوە و دەزگای دیپلۆماسی ئێرانیش بە جیدی دژایەتی هێرشی تورکیا بۆ سەر ناوچە کوردییەکانی سووریا بکات چونکوو ئەردۆغان خەریکە بە سیاسەتی پەرە خوازانەی خۆی کوردەکان دەکوژێت بە تایبەت کوردی سووریا کە لەباری چەک و چۆڵەوە جیهازاتی پێویستیان نییە بۆ بەرەنگاریی سوپای تورکیا و ئەردۆغانیش ئەمە دەزانێت و ئەم بابەتە بەکار بێنێت بۆ لەناوبردنی کورد.

زیادیشی کرد کە زۆر جار بە هۆی سیاسەتی هەڵەی ئەردۆغانەوە سنوورەکانی ئێران کەوتوونەتە نائەمنیەوە و ئەردۆغان ئێستا بورداری پێچەوانەیە بۆ سیاسەتەکانی ئێران لە ناوچەکە.

News Code 16225

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =