سەفەری بارزانی بۆ تاران یەک ڕۆژە و بۆ پتەوکردنەوەی پەیوەندییەکانە

نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئێران ڕایگەیاند کە سەفەری سەرۆک وەزیرانی هەرێم بۆ تاران یەک ڕۆژەیە و لەپێناو پتەوکردنەوەی پەیوەندی دوولایەنەی هەولێر و تارانە.

 نازم دەباغ لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر، هەواڵی سەفەری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئێرانی پشتڕاست کردەوە.

 دەباغ زیادی کرد: بارزانی بڕیارە لەگەڵ قوباد تالەبانی جێگری خۆی دێتە ئێران و لەم سەفەرە یەک ڕۆژەیەدا چاوی بە ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەوێت.

وتیشی: بارزانی لەم دیدرەدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران باس لە دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پتەوکردنی پەیوەندییە دوو لایەنە دەکات.

News Code 16219

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 9 =