دۆخی نائاسایی تورکیا بۆ سێ مانگی دیکە درێژ کرایەوە

پەرلەمانی تورکیا ڕەزامەندیی خۆی لە گەڵ پێشنیاری دەوڵەت بۆ درێژکردنەوەی سێ مانگی دیکەی دۆخی نائاسایی لەو وڵاتەدا دەربڕی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، پەرلەمانی تورکیا پاش لێکدانەوەی پێشنیاری دەوڵەتی ئەو وڵاتە سەبارەت بە درێژکردنەوەی دۆخی نائاسایی بە ماوەی سێ مانگی دیکە کە لە بەرواری ۱۹ی ژانڤیەوە دەست پێدەکات، ڕەزامەندیی خۆی دەربڕی.

پاش کوودەتای بێ ئاکامی تورکیا کە لە ١٦ی جووڵای ۲۰۱۶ ڕووی دا، پەرلەمانی ئەو وڵاتە ڕازی بە ڕاگەیاندنی دۆخی نائاسایی بوو.

پاش ئەوەی بۆ یەکەم جار لە تورکیادا دۆخی نائاسایی ڕاگەیێندرا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە وتی ئەو داپەڕە بە پێچەوانەی یاسا و ئازادییەکان نییە و ئامانج لەو کارە پاککردنەوەی ڕێکخراوە و دامەزراوەکان لە لایەنگرانی ڕەژیمی گولەنەوەیە.

News Code 16179

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 13 =