لە ماوەی ۹ مانگدا؛

۹۰۲ ملیۆن دۆلار کاڵا له‌ سنووری مێهرانه‌وه‌ هه‌نارده‌ی عێراق کراوه‌

ناسەی هەواڵ: 4203598 -
له‌ میانه‌ی ۹ مانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵدا زیادتر له‌ ۹۰۲ ملیۆن دۆلار که‌ل و په‌ل له‌ سنووری مێهرانه‌وه‌ هه‌نارده‌ی عێراق کراوه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، له‌ سنووری مێهران زیاتر له‌ ۲ هه‌زار کرێکار و بازه‌رگان و شۆفێڕ ئیش ده‌که‌ن و به‌م سنووره‌دا ڕۆژانه‌ ۸۰۰ لۆری که‌ل و په‌ل هات و چوو ده‌کات.

حسه‌ین ئه‌ڵماسی یه‌کێک له‌م شۆفیڕانه‌ی سه‌ر سنووری مێهران به‌ مێهر وتی: له‌ سنووری مێهران که‌ل و په‌ل هه‌نارده‌ ده‌که‌ین، ماوه‌ی ۵ ساڵه‌ لێره‌ ئیش ده‌که‌م و ڕازیم له‌ داهاته‌که‌ی.

مێهدی ئه‌نوه‌ریش که‌ لۆری هه‌یه‌، وتی: چون ئه‌م سنووره‌ له‌ که‌ربه‌لا و نه‌جه‌فه‌وه‌ نزیکه‌ سه‌وزه‌یه‌کی زۆر باش لێره‌وه‌ هه‌نارده‌ ده‌که‌ین.

هه‌ر له‌مباره‌وه‌ موحسن موسته‌فایی، به‌ڕێوه‌به‌ری گومرۆکی ئیلام به‌ مێهر وتی: له‌م سنووره‌وه‌ که‌ل و په‌لی زۆر جۆراوجۆر هه‌نارده‌ ده‌که‌ین.

ئه‌و زیادی کرد: زیاترین که‌ل و په‌لی هه‌نارده‌ کراو میوه‌، سه‌وزه‌، کاشی، سرامیک، که‌ل و په‌لی ناو ماڵ و ورده‌واڵه‌ی تره‌.

موسته‌فایی جه‌ختی کرد: له‌ میانه‌ی ۹ مانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵ زیاد له‌ ۹۰۲ ملیۆن دۆلار که‌ل و په‌ل له‌ سنووری مێهرانه‌وه‌ هه‌نارده‌ی عێراق کراوه‌. کێشی ئه‌م بڕه‌ که‌ل و په‌له‌ یه‌ک ملیۆن و ۶۷۵ هه‌زار تۆن بووه‌.

شایانی باسه‌ که‌ ئاماره‌کان نیشانی ده‌دات که‌ زیاترین ئاماری هه‌نارده‌ کردن بۆ وڵاتی عێراق له‌ سنووری مێهرانه‌وه‌ بووه‌ و ئه‌م سنووره‌ به‌رده‌وام یه‌که‌مایه‌تی بازه‌رگانه‌ ناوخۆیی و عێراقییه‌کانه‌.

ناردنی بۆچوون

7 + 6 =