هیندستان مووشەکێکی بالیستیکیی هەڵگری کڵاوەی ئەتۆمی تاقی کردەوە

بەرپرسانی ڕێکخراوی توێژینەوە و گەشەی بەرگریی هیندستان ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە مووشەکێکی بالیستیکیی "ئاگنی ۵"ی بە توانستی هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمی بە سەرکەوتوویی تاقی کردۆتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوەلە ئیندیەن ئێکسپرێس، بەرپرسانی ڕێکخراوی توێژینەوە و گەشەی بەرگری هیندستان ڕایانگەیاند کە دێهلی نۆ مووشەکی بالیستیکیی دوورهاوێژی ئاگنی ۵ (Agni-V)ی بە توانستی هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمی و بڕەوی ۵ هەزار کیلۆمەتریی لە دوورگەی "عەبدولکەلام" لە کەنارەکانی "ئۆدیسا" بە سەرکەوتوویی تاقی کردۆتەوە.

ئەوە چوارەمین هاویشتنی سەرکەوتووانەی مووشەکی ئاگنی ۵ـە. هیندستان دواجار لە دیسامبێری ۲۰۱۶ مووشەکی ئاگنی ٥ی تاقی کردبووەوە. تاقی کردنەوەکانی ئەو مووشەکە لە ساڵەکانی ۲۰۱۲، ۲۰۱۳ و ۲۰۱۵ش بە سەرکەوتوویی ئەنجام درابوون.

تاقیکارییە جۆاروجۆرەکان لە سەر ئەو مووشەکە لە چەند ساڵ لەوە پێشەوە ئەنجام درابوو و پاش کۆتایی ئەو تاقیکاریانە، ئەو مووشەکە ڕادەستی هێزی چەکداریی هیندستان کراوە.

"نیرمالا سیتارامان" وەزیری بەرگریی هیندستان-یش ڕاگەیاند کە هاویشتنی مووشەکی بالیستیکیی ئاگنی ٥ سەرکەوتووانە بووە. بەڵام هێشتا ڕوون نییە کە تەواو تاقیکارییە هاوپەیوەندەکان بەو مووشەکە سەرکەوتوو بوونە یان نا. لە ئەگەری سەرکەوتوویی تەواوی تاقیکارییەکان هیندستان دەبێتە ٦ئەمین وڵاتی خاوەن مووشەکی بالیستیکیی دوورهاوێژ لە ئاستی جیهاندا.

ئەمریکا، ڕووسیا، چین، فەڕەنسا و بەریتانیا لە پلەی یەک تا پێنجی خاوەندارانی مووشەکی دوورهاوێژی بالیسیکی لە ئاستی جیهاندان. لە بڕوای کارناسان، هیندستان مووشەکە کورت‌هاوێژەکانی "پریسڤی"، "دێهانووش" و "ئاگنی ١"ی لە دژی پاکستان و مووشەکە دوورهاوێژەکانی "ئاگنی ٤" و "ئاگنی ٥"ی لە دژی چین داڕشتووە.

News Code 16172

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 1 =