بەکر بۆزداغ:

تورکیا خەریکی دانوستان بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە عەفرینیە

ناسەی هەواڵ: 4203417 -
جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە بەردەوامبوونی دانوستانەکانی وڵاتەکەی لە گەڵ ئەمریکا و ڕووسیا بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە پارێزگای عەفرینی سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە تاس، بەکر بۆزداغ جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە درێژەی گفتوگۆکانی نێوان سێ وڵاتی تورکیا، ئەمریکا و سووریا لە سەر ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی هاوبەش شیمانەیی لە پارێزگای عەفرین لە باکووری سووریا هەواڵی دا.

بۆزداغ کە ئەو وتانەی لە کۆبوونەوەیەکدا ئاراستە دەکرد، لە وەڵامی پرسیاری هەواڵنێرێک سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە عەفرینی سووریا و هاوئاهەنگییەکان لە گەڵ ئەمریکا و ڕووسیا وتی: دانوستانەکان لە گەڵ ڕووسیا و ئەمریکا بەردەوامە.

ناوبراو لەو لێدوانەدا ئاماژەی بە ئامانجی ئەو هێرشە لە دژی پەیەدە و پەکەکە لەو پارێزگایە نەکرد.

شایانی باسە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رۆژی دووشەممەی ئەم حەوتەیە ڕایگەیاندبوو کە هەرکات مومکینە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دژی کوردەکانی سووریا لە عەفرین دەست پێدەکات.

ناردنی بۆچوون

1 + 3 =