دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی تورکیا له‌گه‌ڵ دروست بوونی سوپای کوردی سووریا

ناسەی هەواڵ: 4203365 -
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی تورکیا ڕایگیه‌اند که‌ دژی ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌مریکان که‌ سوپایه‌ک له‌ کوردی سووریا له‌ نزیک سنووره‌کانی ئه‌وان دروست ببێت.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی تورکیا له‌ دواین کۆبوونه‌وه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به‌ گۆڕانکارییه‌کانی سووریا کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجام دا و جه‌ختی کرد که‌ دژی ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌مریکان که‌ سوپایه‌ک له‌ کوردی سووریا له‌ نزیک سنووره‌کانی ئه‌وان دروست ببێت.

به‌شدار بووانی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ هه‌روه‌ها داوایان کرد که‌ ئه‌مریکا هه‌ر هه‌موو ئه‌و چه‌کانه‌ی ڕاده‌ستی کوردی سووریای کردووه‌ کۆی بکاته‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌م کۆبوونه‌وه‌ له‌ ده‌وڵه‌تی تورکیا داوا کراوه‌ تاکوو جارێکی دیکه‌ حاڵه‌تی نائاسایی له‌ دژی کوده‌تاچییه‌کان ڕابگه‌یه‌نێت.

شایانی باسه‌ که‌ هاوپه‌یمانی دژه‌ داعش به‌ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا دوو ڕۆژ پێش ئێستا ڕایگه‌یاند که‌ هێزێکی نوێی ۳۰ هه‌زار که‌سی بۆ پاراستنی سنووره‌کانی سووریا له‌ دژبه‌ره‌کانی دیمه‌شق دروست ده‌کات، ئه‌مه‌ش تورکیای زیاتر تووڕه‌ کرد.

به‌رپرسێکی باڵای سه‌ربازی تورکیا ڕایگه‌یاند که‌ هۆکاری بانگهێشت کردنی باڵوێزی ئه‌مریکا بۆ ئه‌نقه‌ره‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیاوه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ بووه‌.

بڕیار وایه‌ که‌ ئه‌م هێزه‌ ۳۰ هه‌زار که‌سیه‌ له‌ ژێر چاودێڕی هێزه‌کانی دیموکڕاتیکی سووریا پێک بێت که‌ زۆربه‌یان کوردن و له‌ لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ پشتیوانی ده‌کرێن.

ناردنی بۆچوون

1 + 5 =