فەرماندەییەکی ئێرانی:

ئەمریکا هۆکاری سەرەکی نائەمنی جیهانە/دانوستانی مووشەکی بێ عەقڵیە

ناسەی هەواڵ: 4202811 -
ڕاوێژکاری نوێنەری ڕێبەری باڵای ئێران لە سوپای پاسداران ئاماژەی بە هەڕەشەکانی ئەمریکا کرد و وتی: وڵاتێک کە ڕووبەڕووی هەڕشە دەبێتەوە، عەقڵانی نییە سەبارەت بە توانی سەربازی خۆی دانوستان بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سەردار یەدۆڵا جەوانی سەبارەت بە بەرجام بە مێهر وتی: ئەمریکاییەکان بە پلانی خۆیان لە دوای ئەوەن گەماڕۆی زیاتر بە سەر ئێراندا بسەپێنن و لاوازی بکەن.

ئەم فەرماندە ئێرانییە ئاماژەی بە قسەکانی ئایەتۆڵا خامنەیی کرد و ڕایگەیاند: ڕێبەری باڵا ئاماژەی داوە کە ئێران هەر هەنگاوێک لە بەرانبەر ئەمریکا بکشێتەوە ئەوان داواکاری زیاتر دەخەنە ڕوو. ئەوان لە دوای شکست دانی خەڵکی ئێرانن، واشنتۆن زاڵ بوون بە سەر ئێران بە زاڵ بوون بە سەر ڕوژئاوای ئاسیا دەزانن و کۆنترۆڵی ئەم ناوچەش یانی کۆنترۆڵی هەموو جیهان.

وتیشی: بڕوای ئەمریکاییەکان ئەوەیە کە گەماڕۆکان بووە هۆی ئەوەی کە ئێران دانوستانی بەرجام بکات. ئەوان بەم کارە دەیانەوێت بەرجامی مووشەکی و مافی مرۆڤیش بە سەر ئێمەدا بسەپێنن و بە هەر کام لەمانەش ئاستەنگ بۆ ئێمە دروست دەکەن.

ڕاوێژکاری نوێنەری باڵای ڕێبەری لە سوپای پاسداران ڕایگەیاند: ئەمریکا دانوستان تەنیا بە ئامانجی لاواز کردنی ئێران ئەنجام دەدات، ئەوان ڕاست خاڵە بەهێزەکانی ئێرانیان کردووەتە ئامانج و بە دانوستان دەیانەوێت دەسەڵاتی خەڵکی ئێران بکەنە ئامانج. هەر بۆیە خەڵک و بەرپرسانی دەبێت محکەم لە بەرانبەر ئەم گوشارانە بوەستن.

ئەو جەختی کرد: ڕێبەری باڵای ئێران و بەرپرسانی دیکەی ئێران بە دەیان جار ڕایانگەیاندووە کە لە هیچ بابەتێکی دیکە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ناکەن. سیستمی مووشەکی و ناوچەکە و مافی مرۆڤ هیچ پەیوەندییەکیان بە بەرجامەوە نییە. قسەکانی ترامپ بۆ هەموار کردنەوەی بەرجام هیچ مانایەکی نییە و پێگەی یاسایشی نییە.

سەردار جەوانی سەبارەت بە ئەورووپا و لێدوان سەبارەت بە مووشەک و ناوچەکە وتی: مێژوو نیشانی داوە کە ئەمریکا و ئەرووپا بۆ دژایەتی ئێران لە یەک بەرەدا دەوەسن. جار جار ڕۆڵی پۆلیسە باش و خراپەکەش دەگێڕێن وەک بابەتی ناڤۆکی. ئەگەر ئەورووپا ڕاست دەکات دەبێت پێداگری لە ئەنجام دانی بەرجام بکات و پێبەند بن بە بەڵێنەکانین. 

وتیشی: لە ئەنجامدا ئەگەر ئەمریکا و ئەورووپا بەرجام پێشێل بکەن خۆیان هەڵە دەکەن چون ڕێککەتنێکی نێونەتەوەییان پێشێل کردووە.

ئەو پەیوەند دانی بابەتی ناوچەکە و مافی مرۆڤ و مووشەک بە بەرجامی بە ناعەقبانی وەسف کرد و وتی: ئەوەی ئەورووپاییەکان نیگەران بن لە سیستمی مووشەکی ئێران بێ بنەمایە و عەقڵبانی نییە چون مووشەک بۆ بەرگری لە ئێرانە. ئەوان دەبێت ئەمە بزانن کە لە بابەتی بەرگری هەموو لایەنە سیاسییەکان و خەڵک یەکدەنگن و لەسەر ئەم بڕوایەن نابێت سەبارەت بەم بابەتە لەگەڵ کەس دانوستان بکەن.

ڕاوێژکاری نوێنەری ڕێبەری باڵای ئێران لە سوپای پاسداران ئاماژەی بە هەڕەشەکانی ئەمریکا کرد و  زیادی کرد: وڵاتێک کە ڕووبەڕووی هەڕشە دەبێتەوە، عەقڵانی نییە سەبارەت بە توانی سەربازی خۆی دانوستان بکات.

ئەو تۆمەتە ناوچەییەکان لە ئێرانی بە گەمە وەسف کرد و وتی: ئەوە ئەمریکا بوو کە هێرش بۆ سەر ناوچەکە نائارامیان لە ناوچەکە بڵاو کردەوە. ئەوان بە درووست کردنی گرووپە تیرۆریستییەکان وەک داعش ناوچەکەیان تووشی ئەم کارەساتانە کرد. هۆکاری سەرەکی کوشتار لە سووریا ئەمریکا و هاپەیمانەکانین. ترامپ لە کاتی هەڵبژاردن بە ئاشکرا ئاماژەی دا ئەمریکا داعشی درووست کردووە.  ئێران دژی تیرۆریستەکان وەستایەوە و هۆکاری سەقامگیری ناوچەکەیە دەبێت دەستخۆشی لێبکرێت، بەڵام بە پێچەوانە ئەمریکا ڕۆڵی ئێران بە تێکدەر وەسف دەکات و داوای دانوستان دەکات.

سەردار جەوانی  ئەورووپاییەکان تووشی جۆڕێک پاڕادۆکس بوون. سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە ڕۆڵی سوپای پاسداران بۆ شەڕی دژ بە داعش سپاسی کرد بەڵام لە ڕۆڵی ناوچەیی ئێران نیگەرانی خۆیی ڕاگەیاند، ئەمە چۆن دەبێت.

وتیشی: ئەگەر کەسێک نیگەرانی ئارامی و ئەمنیەتی ناوچەکە و جیهانە دەبێت ڕاستەقینە لە هۆکاری نائەمنی ناوچەکە بڕوانێت کە لە سەرووی هەموویانەوە ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی وەستاوە.

ناردنی بۆچوون

6 + 6 =