ناوەڕۆکی دیداری"برێت مەکگۆرک" و حەیدەر عەبادی

ناسەی هەواڵ: 4202543 -
نێردراوی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەمڕۆ لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و سەبارەت بە پرسە هاوپەیوەندەکان بە بنیاتنانەوە و ئاوەدان کردنەوەی عێراق و ڕاکێشانی سەرمایەدانەری ئەمریکایی بۆ ئەو وڵاتە گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الغد پرس"، "برێت مەکگۆرک" نێردراوی تایبەتی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ کاروباری هاوپەیوەند بە هاوپەیمانی ئەمریکایی دژی داعش ئەمڕۆ لە گەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق دیداری کرد.

مەکگۆرک لەو دیدارەدا جەختی لە پاڵپشتیی واشنتۆن لە عێراق لە پێناو یەکلاکردنەوەی سەرکەوتنی دژی تیرۆریزم و بنیاتنانەوەی ئەو وڵاتە کردەوە.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە نێردراوی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەو دیدارەدا بۆ ڕووداوی تیرۆریستیی ئەم دواییەی بەغدا کە بووە هۆی کوژرانی ژمارێکی زۆری خەڵکی سڤیلی عێراقیی بە عەبادی سەرەخۆشی وت.

هەروەها لەو دیدارەدا سەبارەت بە زەروورەتی تۆکمەکردنی پەیوەندییە دوو لایەنەکان، هەڵوێستی ئەمریکا لە پاڵپشتی کردنی سەقامگیریی عێراق، بانگهێشتی کۆمپانیاگەلی ئەمریکایی بۆ سەرمایەدانەری لە عێراق و پەلە کردن لە گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ وڵاتەکەیان ڕایان گۆڕیوە.

مەکگۆرک هەوڵی نیشتمان دۆستانەی حەیدەر عەبادی و هەوڵی دەوڵەتەکەی ئەو بۆ پاراستنی سەقامگیری و یەکگرتوویی عێراقی نرخاند.

ناردنی بۆچوون

1 + 15 =