هەڵبژاردنەکانی عێراق دواناخرێت

سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئاماژە بەوەی کە هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا بەڕێوە دەچێت، سەبارەت بە دەنگۆ بێ بنەماکان کە لە خزمەتی ئامانجی تیرۆریستین هۆشداری دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه"، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: لێکدانەوەکان سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی لە مەیدانی تەیران درێژەی هەیە و پێشکەوتنی زۆر گرینگ مسۆگەر بووە.

وتیشی: هەڵبژاردەکان لە کاتی دیاری کراودا بەڕێوە دەچن و بە هیچ چەشنێک دوا ناخرێن.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەش دا: ئێمە پێویستمان بە تاقەت و خۆڕاگری لە شەڕ دژ بە تیرۆریستانە و سەبارەت بە دەنگۆ درۆیینەکان هۆشدار دەدەم، چونکا یارمەتیی تیرۆریستان دەدات بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان.

عەبادی جەختی لەوەش کرد: دەبێ بۆ کۆتایی شەڕی دژ بە داعش و گەندەڵکاران هاوڕیز بین.

ڕاشیگەیاند: هیچ هەوڵێک لە لایەن دەوڵەتەوە بۆ گەڕاندنەوەی زۆرەملیی ئاوارەکان ئەنجام نەدراوە. لە پێناو تۆکمەکردنی ڕەوتی سیاسی عێراق هەوڵ دەدەین. ڕەوتی سیاسی دەبێ بە پێی هەڵبژاردنی گڕوپگەلی نیشتمانی بان تایفەیی بێت. گفتوگۆ لە گەڵ هەر لایەنێک کە بە دوای بەشدارکردنی لایەنی چەکداری لە ڕەوتی هەڵبژاردنەکان بێت، ئەنجام نادرێت.

News Code 16122

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =