به‌ردێکی ئاسمانی کۆنتر له‌ خۆر دۆزرایه‌وه‌

زانایانی گه‌ردوونناسی له‌ بیاوانه‌کانی میسر چه‌ند پارچه‌ به‌ردیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ که‌ ماده‌ی کانزایی زۆر سه‌یری تێدایه‌. ئه‌وان له‌ سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن که‌ ئه‌م پارچه‌ به‌ردانه‌ زۆر له‌ خۆر ته‌مه‌نیان زیاتره‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ میل ئانلاین، چه‌ند پارچه‌ به‌ردێک له‌ بیاوانی میسر دۆزراوه‌ته‌وه‌ که‌ ته‌مه‌نی زۆری هه‌یه‌ و ڕه‌نگه‌ وڵامی بڕێک پرسیاری زانایان له‌م بواره‌دا بداته‌وه‌. ئه‌م پارچه‌ به‌رده‌ که‌ له‌ میسردا که‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌ به‌ ناوی Hypatia ده‌ناسرێت که‌ تاکوو ئێسته‌ له‌ کاکێشانی خۆری نه‌بینراوه‌. ئه‌م پارچه‌ به‌رده‌ ئه‌ڵماسی زۆر وردی له‌گه‌ڵه‌.

زانایان له‌ سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن که‌ ئه‌م پارچه‌ به‌رده‌ له‌ کاتی دروست بوونی جیهان خوڵقاوه‌ و کۆنی ئه‌م پارچه‌ به‌رده‌ له‌ خۆریش زیاتره‌. به‌ردی Hypatia ماده‌ی میکڕۆکانزایی تێدایه‌ که‌ له‌ هێچ شوێنێکی کاکێشانی خۆری نه‌بینراوه‌. 

زانایانی زانکۆی ژوهانسبۆرگ له‌ سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن که‌ ئه‌م گاشه‌ به‌رده‌ له‌ کاتی که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ کێشی زیاتری هه‌بووه‌، به‌ڵام پارچه‌ پارچه‌ بووه‌. 

دوو بۆچوون سه‌باره‌ت به‌م چه‌ند پارچه‌ به‌رده‌ هه‌یه‌: یه‌که‌م؛ ئه‌م به‌رده‌ هین پێش دروست بوونی کاکێشانی خۆرییه‌ و دواجار به‌ هۆی هێزی ڕاکێشانی زه‌وی له‌ ئاسمانه‌وه‌ به‌ره‌و زه‌وی هاتووه‌. دووهه‌م؛ ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌م پارچه‌ به‌رده‌ له‌ ته‌پ و تۆزی کاکێشانی خۆری دروست بووبێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش دروست بێت، ئه‌وجار بۆچوونی چۆنیه‌تی دروست بوونی مرۆڤ له‌ کاکێشانی خۆری ده‌چێته‌ ژێر پرسیار و ده‌بێت پڕۆسه‌یه‌کی دیکه‌ی هه‌بووبێت.

ئه‌م پارچه‌ به‌ردانه‌ زیاد له‌ ۲۸ ملیۆن ساڵ ته‌مه‌نیان هه‌یه‌ که‌ به‌ هۆی هاتنی گاشه‌ به‌ردێک و کوتان به‌ زه‌ویدا بووته‌ چه‌ندین پارچه‌ی ورد ورد. شایانی باسه‌ که‌ ئه‌م پارچه‌ به‌ردانه‌ له‌ ساڵی ۱۹۹۶ دۆزرانه‌وه‌، به‌ڵام پڕۆسه‌ی لێکدانه‌وه‌ی زانستی ئه‌م به‌ردانه‌ تاکوو ئه‌مڕۆ درێژه‌ی هه‌بووه‌.

News Code 16121

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =