پاشەکشێی ئێران لە پلانه‌ مووشەکیه‌که‌ی، لۆژیکی نییه‌

" پۆل پیلار" لای وایە کە ئێران ئامادە نییە لە پلانی مووشەکیی خۆی پاشەکشێ بکات، چونکا وڵاتانی دیکەی ناوچە مووشەکی بالیستیکی-یان هەیە و هەندێک لەوان خاوەن هێزی ئاسمانیی بە هێزتر لە هێزی ئاسمانیی ئێرانن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر- بەشی نێودەوڵەتی، فاتمە محەمەدی: دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا چەند کاتژمێر لەوەش پێش بۆ ماوەیەکی ١٢٠ رۆژەی دیکە گەمارۆ ناڤۆکییەکانی سەر ئێرانی هەڵپەسارد.

ترامپ هاوکات هۆشداری دا کە ئەو دوایین جارە کە گەمارۆ ناڤۆکییەکانی سەر ئێران هەڵدەپسێرێت و دەستکاری و گۆڕینی پرسە چاوەروان‌کراوی لە بەرجامدا وەک مەرجی هەڵپەساردنی دووبارەی ئەو گەمارۆیانەی ڕاگەیاند.

ئەوە لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی ئەمریکا ١٤ دامودەزگا و کەسایەتیی دیکەی ئێرانیی خستۆتە ناو لیستی گەمارۆکانی.

لەو پەیوەندییەدا هەواڵنێری مێهر وتووێژێکی لە گەڵ پرۆفیسۆر "پۆل پیلار" سەرۆکی پێشووی بەشی شرۆڤەی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕێکخراوی هەواڵگریی ناوەندی ئەمریکا (سیا) ئەنجام داوە کە لە خوارەوە دەیخوێننەوە:

* دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ جارێکی دیکە گەمارۆ ناڤۆکییەکانی سەر ئێرانی هەڵپەسارد. بەڵام هاوکات ڕایگەیاند دەستکاری و ئالوگۆڕییە چاوەروان کراوەکانی ئەو لە بەرجامدا جێبەجێ نەکرێت، چیتر ئەو گەمارۆیانە هەڵناپسێرێت. ئاڵوگۆرییە چاوەروان کراوەکانی ترامپ چین؟

ـ لە بەیاننەمەی ئەم دواییەدا، پریزیدنت ترامپ چوار بوار کە پێویستی بە ئاڵوگۆڕییە دەست نیشان کرد. بەوەشەوە ئەو لەو بوارانەدا ئاماژەی بە پلانێکی نوێ کردبوو کە دەیەوێ کۆنگریسی بیکاتە یاسا.

کۆنگرە ناتوانێ هەر ڕێککەوتنێکی نێودەوڵەتی کە چووبێتە قۆناغی جێبەجێ کردنەوە، بگۆڕێت. کەواتە هەر یاسا یان پلانێک نابێتە هۆی گۆڕینی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران. کۆنگریسی مومکینە دوو بوار لە چوار بواری مەبەستی ترامپ پەسند بکات، کە هەڵبەت ئاڵوگۆڕی لەو دوو بوارەدا نابێتە هۆی گۆڕانیکی کاریگەر لە پەیوەندی لە گەڵ بەرجام و چۆنیەتیی جێبەجێ کردنی.

یەک لەو بوارانە دەگەڕێتەوە بۆ پشکنینەکان. بەرجام لە ئێستادا هەلی پشکنینی داواکراو لە سایتە ڕانەگەێیندراوەکان و پشکنینی ڕێک و پێکی سایتە دیاری کراو و ڕاگەیێندراوەکان دەڕەخسێنێت. یەکێکی دیکە لە داواکارییەکانی ترامپ ئەوەیە کە ئێران تەنانەت نابێ لە توانستی بەرهەم هێنانی چەکی ئەتۆمی و ناڤۆکی نزیک بێتەوە.

بەرجام لە ئێستادا پێشگری کردووە لە نزیکبوونەوەی ئێران لە توانستی بەرهەم هێنانی چەکی ئەتۆمی و ناڤۆکی. کەواتە هێشتا ڕوون نییە کە ئەو داواکارییە گومان لێکراوەی ترامپ بە چ مەبەستێک بووە.

گۆڕان لە دوو بورای دیکە کە ترامپ لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی پێداوە زۆر دژوارە: سڕینەوەی بڕگەی "ئاوابوونی خۆر" یان ڕێکەوتی کۆتایی بەرجام و شێوەی هەڵسوکەوت لە گەڵ پلانی مووشەکیی ئێرانن.

* کۆشکی سپی پاش ڕێککەوتنی لە گەڵ وڵاتانی ئەورووپیی بەشدار لە بەرجام، سەبارەت بە تەنگەژە خستنە سەر پیتاندنی ئێران بۆ هەمیشەیە. بە پێێ ڕێککەوتنی ئێستا ئەو پرسە لە ساڵ ۲۰۲۵دا کۆتایی پێدێت. لاتان وایە ئەورووپییەکان ئەو مەرجە قبووڵ دەکەن و ئەگەر قبووڵی دەکەن، ئایا ئێران ئامادەیە ئەو مەرجە قبووڵ بکات؟

ـ بڕگەی "ئاوابوونی خۆر" و یاسا و ڕیساگەلی دەرچوون لە ڕێککەوتننامە، ناوەڕۆکی ستانداردی ڕێککەوتنەکانی کۆنتڕۆڵی چەک و چۆڵن. ئەو ناوەڕۆکە نیشان دەدات کە دەوڵەتان بە ئاوردانەوە لەو ڕاستییە کە هەلومەرجی باس کراو لە درێژەی ساڵانی داهاتوودا گۆڕانیان بە سەر دێت، زۆر کەم هەوڵی ئەوەیانە تا هەمیشە خۆیان بە پرسێکەوە پابەند بکەن.

ئەورووپاییەکان لەو ڕاستییە گرینگە دەگەن و ئەوان لەوەش دەگەن کە دانوستانی دووبارەی ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی کە وەک بەرجام وردبینانە دانوستانی لە سەر کراوە، چیتر مومکین نییە. ئێرانیش بە دڵنیاییەوە گۆڕینی مادەی بازنەی زەمانی دیاری کراو قبووڵ ناکات.

ئەگەر بڕیار بایە ئێران ناوەڕۆکی پیتاندنی هەمیشەیی قبووڵ کردبایە، بێ شک هەر لە سەرودەمی دانوستانە سەرەتاییەکانی بەرجام قبووڵی دەکرد. پرسی گشتی سەبارەت بە ناوەڕۆکی ئاوابوونی خۆر و ئەوەی تێیدا ڕوو دەدات، هاوکاتی گەیشتن بە کۆتایی بەرجام، بۆتە شتێکی سەر لێشێوێنەر.

ئێران و لایەنەکانی دیکەی بەرجام لە کاتی کۆتایی ئەو ڕێککەوتنە، بەرەوڕووی هەمان بژێرەگەلێک دەبن کە لە کاتی تۆمارکرانی مامەڵەی سەرەکی سەرنجی دراوەتێ و لە بەرجامدا ئاماژەی پێدراوە. لە کاتی کۆتایی گرێبەستەکە، ئەگەر ئەوان لە سەر ئەو بڕوایە بن کە ئەو ڕێککەوتنە بەرژەوەندییەکانیان دابین دەکات، لە پێناو درێژکردنەوەیدا هەوڵ دەدەن. بەڵام ئەگەر لە سەر ئەو بڕوایە بن کە بەرجام لە بەرژەوەندیی ئەواندا نییە، خۆدەبوێرن لە درێژ کردنەوەی.

* تترامپ هەروەها پلانی مووشەکی بالیستیکی ئێرانی خستۆتە رۆژەڤەوە و لە بەرامبەردا ئێران گەلێ جار جەختی لەوە کردۆتەوە کە پلانی مووشەکیی دەرەوەستی بە ڕێککەوتنی ناڤۆکییەوە نییە. بە ئاوردانەوە لەو پرسە، لاتان وایە ئەو هەلومەرجە بە مانای کۆتایی بەرجامە؟

ـ لە نێوان داواکارییەکانی ترامپ، ئەو داواکارییە کە پلانی مووشەکیی ئێران بەشی دانەبڕاوەی پلانی ناڤۆکی بێت، دەتوانێ بە بنەمای هەوڵی دەرچوونی دەوڵەتی ئەمریکا لە بەرجام وێنا بکرێت. بە دڵنیاییەوە ئێران ئامادە نییە لە پلانی مووشەکیی خۆی پاشەکشێ بکات، ئەویش لە کاتێکدا کە دەوڵەتانی دیکەی ناوچە مووشەکگەلی بالیستیکی-یان هەیە و هەندێک لەوان خاوەن هێزی ئاسمانیی بە هێزتر لە هێزی ئاسمانیی ئێرانن.

ئێرانییەکان کاتی کرانە ئامانجی مووشەکی لە لایەن عێراق لە ماوەی شەڕی داسەپاوەیان جوان لە بیرە. مووشەکگەلی بالیستیکی لە ڕاستیدا پسێکی جیا لە چەکی ئەتۆمی و ناڤۆکییە. زۆربەی دەوڵەتان و تەنانەت ئەوانەی کە خاوەن چەکی ئەتۆمین، لە مووشەکگەلی بالیستیکی بۆ ئامانجە ستراتژیکە جۆراوجۆرەکان کە پێویستی بە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی نییە، کەڵک وەردەگرن.

News Code 16119

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =