زۆربەی بنەماڵە سووریەکانی حومس گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان

پارێزگاری حومس لە زیاد بوونەوەی گەڕانەوەی ئەو بنەماڵانە کە ماڵەکانیان لە ئەو پارێزگایە بەجێ هێشتبوو هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە، تەلال بەرازی پارێزگاری حومس لە ڕەوتی دیدار لە گەڵ دەیڤید ئاکوبیان بەرپرسی بەرنامەی گەشەی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سووریا وتی:  ئێمە یارمەتی ئەو کەسانە دەدەین کە دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانی خۆیان.

نابراو لە درێژەدا زیادی کرد: ئێمە پاڵپشتی لە بەڕێوە بردنی گەڵاڵە و پڕۆژەی ئاوەدانی و نۆژەن کردنەوە لە ئەو وڵاتە دەکەین. ئێمە ئامادەین هاوکاری خۆمان لە گەڵ بنکەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان درێژە بدەین.

ناوبراو ئاماژەی داوەتە سەر زیاد بوونەوەی ڕێژەی ئەو بنەماڵانە کە بە بۆنەی ئاسایش و سەقامگیرییەوە گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان.

News Code 16106

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 2 =