ته‌وه‌ره‌کانی گفتوگۆی ته‌له‌فۆنی تیلرسۆن و عه‌بادی

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق هاوخه‌می خۆی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته دوای هێرشی تیرۆریستی دوێنێ به‌غدا ده‌ربڕی.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ سپۆتنیک، ڕێکس تیلرسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا سه‌ره‌خۆشی کوژرانی ژماره‌یه‌ک هاووڵاتی عێراقی کرد که‌ ڕۆژی ڕابردوو له‌ مه‌یدانی ته‌یرانی به‌غدا کوژران.

به‌ گوێره‌ی ئه‌م راپۆرته‌، تیلرسۆن هه‌روه‌ها جه‌ختی کردووه‌ که‌ وڵاته‌که‌ی و کۆمه‌ڵگای جیهانی پشتیوانی عێراق ده‌کات بۆ به‌هێزکردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌منی و واشنتۆنیش به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هاوکاری کردنی به‌غدا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ، سه‌رمایه‌دانه‌ری، پاوه‌جێی و چاکسازی  ئابووری.

 جه‌ختیشی کرد که‌ کۆشکی سپی پێیوایه‌ عێراقییه‌کان ده‌توانن به‌ ته‌واوه‌تی تیرۆریزم له‌ ناو ببه‌ن و له‌ وڵاتی خۆیاندا ریشه‌کێشی بکه‌ن.

 ڕۆژی ڕابردوو له‌ مه‌یدانی ته‌یران له‌ به‌غدا دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی ڕوویدا که‌ لانی که‌م ۱۳۷ که‌س کوژران و بریندار بوون.

News Code 16095

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =