ئاژانسی مێهر، به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی - ڕامین حسه‌ین ئابادیان: به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی لێژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق، ڕۆژی ۲۲ گوڵان (۱۲‌ی مه‌ی ۲۰۱۸) ده‌بێت هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارلمانی عێراق به‌ڕێوه بچێت.
زۆربه‌ی که‌سایه‌تی و حزبه‌کانی عێراق داوایان کردووه که هه‌ڵبژاردنه‌کان له کاتی خۆیدا به‌ڕێوه بچێت. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌هله هه‌بابی، پارلمانتاری عێراق و ئه‌ندامی ده‌وڵه‌تی یاسا گفتوگۆیه‌کمان کردووه که پێشکه‌ش ده‌کرێت:
* وه‌ک ده‌زانن هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارلمانی عێراق نزیکه. له ئێستادا پێگه‌ی حزب و که‌سایه‌تییه‌کانی عێراق چۆن لێکده‌ده‌نه‌وه؟
شیعه‌کان بۆ سه‌رکه‌وتن له دیاله و سه‌لاحه‌دین و نه‌ینه‌وا ناچارن که به یک لیستی هاوبه‌ش به‌شداری بکه‌ن، ئه‌گه‌رنا شکستی زۆر سه‌خت له‌م ۳ پارێزگادا ده‌خۆن تاکوو ئێسته چه‌ند هاوپه‌یمانییه‌ک بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕاگه‌یه‌ندراوه. به‌ڵام بابه‌ته‌که ئه‌وه‌یه که هاوپه‌یمانییه‌کانی ئێسته‌ی عێراق تاکوو ئێسته بۆچوونی فه‌رمی خۆیان سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو ڕوون نه‌کردووه‌ته‌وه.
نه هاوپه‌یمانی نیشتمانی و نه کورده‌کانیش هیچ بۆچوونێکیان ڕانه‌گه‌یاندووه. ئه‌و هاوپهیمانیانهش که دروست بووه له نێوان حزب و گرووپه نوێکانه. ئه‌مه‌ش له به‌رچاو بگرن که له عێراق زیاتری هاوپه‌یمانییه‌کان دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان ساز ده‌بیت. به نیسبه‌ت شیعه‌کان له به‌رژوه‌ندی ئه‌وانه که به یه‌ک لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردن بکه‌ن، به تایبه‌ت له ۳ پارێزگای نه‌ینه‌وا، سه‌لاحه‌دین و دیاله.
چون شیعه‌کان له‌م ۳ پارێزگایه که‌مینه‌ن که‌واته به‌شداری سه‌ربه‌خۆ ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ده‌نگ نه‌هێنن، له داهاتوودا زیاتر هاوپه‌یمانییه‌کان ئاشکرا ده‌بن.
* له ئێستادا زۆربه‌ی پارلمان هاوپه‌یمانی ئیسلامین، چه‌ند لاتان وایه هه‌ر ئه‌م چینه‌ی ئێستە بۆ پارلمانی داهاتووش ده‌گه‌ڕێنه‌وه؟
ئه‌وه‌ی که پارلمانی داهاتوو چی ده‌بێت، په‌یوه‌ندی به هێزه سیاسییه‌کان و کوتڵهکانهوه ده‌بێت که چۆن به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌که‌ن. ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ی ئێسته ڕه‌نگه گۆڕانکاری به‌سه‌ردا بێت چون زۆر که‌س ئێسته له‌م هاوپه‌یمانییه پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌هایان نه‌ماوه و به‌ره‌و هاوپه‌یمانی دیکه ده‌ڕۆن تاکوو ده‌نگ بێنن.
هاوپه‌یمانی نیشتمانی هه‌رچی کێشه‌شیان هه‌بێت ده‌بێت ئه‌مه باش بزانن که ۳ پارێزگای نه‌ینه‌وا، دیاله و سه‌لاحه‌دین ناچارن یه‌ک لیست بده‌ن ئه‌گه‌رنا ئه‌و ۳ کورسییه‌ی پارلمان له کیسی شیعه‌کان ده‌چێت. ئه‌مه بۆ هه‌موو که‌مینه‌یه‌ک له ناوچه‌یه‌ک دروسته و په‌یوه‌ندی ته‌نیا به شیعه بوونه‌وه نییه، ئه‌گه‌ر سونییه‌کانیش له ناوچه‌یه‌ک که‌مینه بن ده‌بێت به یه‌ک لیست دابه‌زن.
* ئێوه ئاماژه‌تان کردبوو که سعوودییه ده‌ستێوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ده‌کات، ئه‌مه چۆن ده‌کرێت؟
عه‌ره‌بستان له ڕێگه‌ی بڕێک تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی که‌سایه‌تییه باشه‌کانی عێراقی کردووه‌ته ئامانج و بهوناویان ده‌کات، کاتی خۆی سامر سه‌هبان به ئاشکرا باسی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که سعوودییه بێ ده‌نگ نابێت له ئاستی هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی عیراق. هه‌ر بۆیه زۆر ئاساییه سعوودییه‌کان ده‌ستێوه‌ردان بکه‌ن و شکیشی تێدا مه‌که‌ن.
له ئێستادا سعوودییه‌کان پاره‌ی زۆریان بۆ ده‌ستێوه‌ردان له کار و باری عێراق دابین کردووه، ئه‌وان به ده‌یان تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی و کاناڵی ته‌له‌فیزیۆنی و مێدیایی له دوای ئه‌وه‌ن که که‌سایه‌تی نزیک له خۆیان هه‌ڵبژاردنه‌کان بباته‌وه. عه‌ره‌بستان هه‌روه‌ها پاره‌یه‌کی زۆری بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه ناوچه وێران بووه‌کانی ژێر ده‌ستی داعش دابین کردووه به‌م کارانه ده‌یه‌وێت ڕای خه‌ڵکی عێراق به لای خۆیدا بکێشێت.
ئه‌م کاره وێرانکه‌رانه‌ی عه‌ربستان له باشووری عێراق زۆر زیاتر به دی ده‌کرێت چون عه‌ره‌بستان له دوای ئه‌وه‌ی ڕای خه‌ڵکی باشووری عێراق به لای خۆیدا بکێشێت.
* بڕێک له گرووپ و کوتڵهکانی عێراق له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی ده‌بێت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه. بۆ ئه‌م هه‌مووه حه‌شد به‌وناو ده‌کرێت و له دوای چین؟
حه‌شدی شه‌عبی بۆ ئازادی بست به بستی خاکی عێراق خوێنی داوه. ئه‌م گرووپه له دوای داواکاری مه‌رجه‌عی باڵای عێراق هاته گۆڕه‌پانه‌که و شه‌ڕی داعشی کرد و لێهاتووی خۆیشی نیشان دا.
له پشت داواکاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شد لایه‌نی بیانی و ناوچه‌یی هه‌یه که حه‌شد به شیعه بوون تاوانبار ده‌که‌ن، ئه‌مه له حالێک دایه که زۆربه‌ی ئه‌م گرووپه شیعه‌ن نه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌مووی شیعه بێت. سونه و عه‌شایه‌ره‌کان و ته‌نانه‌ت مه‌سیحییه‌کانیش له ناو حه‌شد هێزیان هه‌یه.
ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی له حه‌شد ده‌درێت سیاسی و بوغزاین، ئه‌مڕۆ حه‌شد پێگه‌ی خۆیی له عێراقدا هه‌یه. ئه‌م داواکارییه ۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ئه‌وه‌یه تاکوو لایه‌نه ده‌رکی و ناوچه‌ییه‌کان به ئامانجه‌کانی خۆیان له عێراقدا بگه‌ن.
بۆچوونی ئێوە