هۆشداری عێراق سه‌باره‌ت به‌ ئۆپراسیۆنی تیرۆریسته‌کان دژی خه‌ڵک

به‌ هۆی به‌رز بووه‌نه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌کان و ئاژوه‌گێڕییه‌کان له‌ عێراق، وه‌زیری ناوخۆی ئه‌م وڵاته‌ سه‌باره‌ت به‌ هێرشی تیرۆریسته‌کان بۆ سه‌ر خه‌ڵکی سڤیل هۆشداری دا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، قاسم ئه‌عره‌جی، وه‌زیری ناوخۆی عێراق له‌ میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ برینداره‌کانی ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی مه‌یدانی عه‌ده‌ن له‌ به‌غدا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی کازمییه‌ جه‌ختی کرد که‌ ده‌بێت ڕێژه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌کان به‌رز بکرێته‌وه‌ و له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ولی تیرۆریسته‌کان بۆ به‌ ئامانج گرتنی خه‌ڵکی سڤیل له‌ سه‌رتانسه‌ری عێراق هۆشیار بین.

ڕیاز عه‌زاز، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا ڕایگه‌یاند: ته‌قینه‌وه‌که‌ی مه‌یدانی عه‌ده‌ن له‌ به‌غدا به‌ ئۆتۆمبیلێکی خۆکوژی ئه‌نجام بووه‌ که‌ هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ چه‌ند هێزێکی پۆلیسی عێراق کوژراو و بریندار بوون.

سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ پۆلیسی عێراقیش ڕۆژی شه‌مه‌ ڕایگه‌یاند که‌ به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له‌ نزیک ناوه‌ندێکی بازه‌رگانی له‌ ناوچه‌ی حسه‌ینییه‌ی ڕاشدییه‌ له‌ باکووری به‌غدا شارۆمه‌ندێکی عیراقی کوژراوه‌ و ۳ که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.

News Code 16042

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 14 =