کوردستان بووە پاڵەوانی پێشبڕکێیەکانی زۆرانی ئێران

کێبڕکێی زۆرانی ئازادی گوندەکان و عەشایر پاڵەوانێتی وڵات لە ئاستی تازەلاوان بە ڕاگەیاندی کەس و یانە براوەکان کۆتایی هات.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، کێبڕکێی زۆرانی ئازادی گوندەکان و عەشایر پەڵەوانێتی وڵات ڕۆژی پێنجشەممە بە بەشداری ١٥ یانە لە پارێزگاکانی سەرانسەری ئێرانەوە لە شاری سرێش ئاوای کوردستان دەستی پێکرد و زۆران بازانی ئازاد کار بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە کێشە جیاوازەکان چوونە گۆڕەپانەوە.

لە بەشی گرووپی ئەم خولە لە کێبڕکێیەکان یانەی هەمەدان پلەی یەکەم، یانەی کوردستان ئەلف پلەی دووهەم و ئیسفەهانیش پلەی سێهەمیان وەدەست هێنا.

لە کێشی ٤٥ کیلۆگرەمدا عەلی شەریفی لە کرماشانەوە پلەی سێهەمی وەدەست هینا.

لە کیشی ٤٨ کیلۆگرەمدا عەلی خودا بەخشی لە کرماشانەوە لەی سێهەمی مسۆگەر کرد.

لە کێشی ٥٥ کیلۆگرەمیشدا پەیام نەزەرەی لە کرماشانەوە پلەی یەکەمی وەدەست هێنا و هەر لەم کێشەدا نیما فیرووزی پلەی سێهەمی مسۆگەر کرد.

لە کێشی ٦٠ کیلۆگرەمدا ئەمیر دێهجانی کە کوردستان ب پلەی دووهەم و پ شایان حسامی لە کوردستان ئەلفەوە پلەی سێهەمیان مسۆگەر کرد.

لە کێشی ٦٥ کیلۆگرەمدا موحەمەد حسێن نەورۆزیان لە کوردستان ئەلف پلەی یەکەم و فەردین شەمس لە کرماشانەوە پلەی سێەمی مسۆگەر کرد.

لە کێشی ٨٠ کیلۆدا هادی شەرەف بەیانی لە کوردستان ئەلف پلەی یەکەم و موحەمەد تالبی پلەی سێهەمی وەدەست هێنا.

لە کێشی١١٠ کیلۆدا ئەمیر حسێن هەراتی لە کوردستان ئەلفەوە پلەی یەکەمی مسۆگەر کرد.

News Code 16028

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =