له‌ شاری پاوه‌؛

شاعرێکی کورد کۆچی دوایی کرد

ناسەی هەواڵ: 4197927 -
میرزا سه‌عدوڵا خه‌دیری شاعری کورد له‌ ته‌مه‌نی ۹۴ ساڵه‌ییدا کۆچی دوایی کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، مێرزا سه‌عدولا خه‌دیری ساڵی ۱۳۰۲ له‌ گوندی هه‌جیجی شاری پاوه‌ له‌ دایک بوو. ئه‌و له‌ ته‌مه‌نی ۱۸ ساڵییه‌وه‌ شێعری وتووه‌. خه‌دیری هه‌ر له‌ ته‌مه‌نی لاویه‌تی به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی "مین"ه‌وه‌ ده‌ست و چاوێکی له‌ ده‌ست دا، له‌ ته‌مه‌نی ۴۰ به‌ره‌وژووریش هێزی بیستنی له‌ ده‌ست دا، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ ده‌ستی له‌ شێعر وتن هه‌ڵنه‌گرت.

ئه‌م شاعره‌ کورده‌ له‌ دیوانه‌کانی خۆی له‌ شاعرانی وه‌ک نالی، مه‌وله‌وی کورد، بێسارانی، حافز و سعدی شیرازی وانه‌ی وه‌رگرتووه‌. ئه‌و هۆنراوه‌کانی خۆیی به‌ دوو زمانی کوردی هه‌ورامی و فارسی له‌ چوارچێوه‌ی مه‌سنه‌وی، غه‌زه‌ڵ و ڕۆباعی نووسیوه‌.

ئاسه‌واره‌کانی ئه‌م شاعره‌ له‌ لایه‌ن "جه‌میل فاروقی"ه‌وه‌ کۆکراوه‌ته‌وه‌ له‌ ژێر ناوی دیوانی میرزا سه‌عدوڵا خه‌دیری له‌ چاپ دراوه‌ و ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێب کراوه‌.

ساڵی ۱۳۹۰ی هه‌تاوی هاوکات له‌گه‌ڵ چاپی دیوانی ئه‌م شاعره‌، له‌ که‌سایه‌تی سه‌عدوڵا خه‌دیری ڕێز گیرا و له‌ میانه‌ی ڕێوڕه‌سمێکدا له‌ ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی مه‌ریوان لێکدانه‌وه‌ بۆ به‌رهه‌مه‌کانی کرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌مڕۆ (شه‌مه‌) ڕیوڕه‌سمی پرسه‌ی شاعری هه‌ورامی میرزا سه‌عدوڵا خه‌دیری له‌ مزگه‌وتی نووری مه‌ریوان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ناردنی بۆچوون

2 + 0 =